سەرۆك كۆمار جەخت لەسەقامگیری عیراق دەكاتەوە
عیراق 03:02 PM - 2026-04-20
راگەیاندنی سەرۆککۆماری عیراق
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی نیسان 2026، نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق لەكۆشكی بەغداد، پێشوازی لەوەفدێكی پەرلەمانتارانی رەوتی حیكمەی نیشتمانی و خالید بەتال، وەزیری پیشەسازی و كانزاكان، شێخ هومام حەمودی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی كردو تاوتوێی بارودۆخی گشتی عیراق و ناوچەكە و ئاڵنگارییەكانی بەردەم وڵات-یان كرد.
سەرۆك كۆمار پێشوازی لەوەفدێكی پەرلەمانتارانی رەوتی حیكمەی نیشتمانی دەكات
لەدیدارەكەدا، وەفدی پەرلەمانتارانی رەوتی حیكمەی نیشتمانی پیرۆزبایی خۆیان پێشكەش بەسەرۆك كۆمار كرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆك كۆمار و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لەجێبەجێكردنی بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەكانیدا.
هاوكات بارودۆخی گشتی عیراق و ناوچەكە و ئاڵنگارییەكانی بەردەم وڵات تاوتوێ كرا، سەرۆك كۆمار جەختی لەگرنگی پاراستنی سەقامگیری و چەسپاندنی پڕۆسەی سیاسی كردەوە.
هەروەها باس لەڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران و پاڵپشتیكردنی پڕۆسەی یاسادانان كرا، سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە لەگرنگی دەركردنی یاساكانی تایبەت بەدەستەبەركردنی پێداویستییەكانی هاووڵاتیان و بەهێزكردنی هاوكاری نێوان پێگەكانی حكومەت بۆ بەشداریكردن لەبەدیهێنانی چاكسازی و گەشەپێدان.
لەلای خۆیانەوە پەرلەمانتارانی رەوتی حیكمە، ئامادەیی خۆیان بۆ كاركردن لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی و سەقامگیری وڵات دووپاتكردەوە.
سەرۆك كۆمار پێشوازی لەوەزیری پیشەسازی دەكات
هەر ئەمڕۆ نزار ئامێدی، لەكۆشكی بەغداد، پێشوازی لە خالید بەتال، وەزیری پیشەسازی و كانزاكان كردو وەزیر پیرۆزبایی لەسەرۆك كۆمار كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆك كۆمار و هیوای سەركەوتنی بەردەوامی بۆ خواست.
لەمیانی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لەگرنگی پاڵپشتیكردنی كەرتی پیشەسازی و بەهێزكردنی رۆڵی لەپەرەپێدانی ئابووری عیراقدا كردەوە، هەروەها ئاماژەی بەپشتیوانی سەرۆكایەتی كۆمار كرد بۆ پلانەكانی وەزارەت لەپێشخستنی پیشەسازییە ناوخۆییەكان و هاندانی وەبەرهێنان و چارەسەركردنی ئەو ئاڵنگارییانەی كەڕوبەڕوی كارگە و كۆمپانیاكانی وڵات دەبنەوە، بەمەش بەشداری لەگەشەپێدانی بەردەوامدا دەكات.
لەلای خۆیەوە وەزیری پیشەسازی دیارترین پڕۆژە و پێشنیارەكانی ئێستای خستەڕوو كەئامانجیان زیادكردنی بەرهەمهێنان و باشتركردنی كوالێتی بەرهەمەكانی نیشتمانییە، بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی بازاڕی ناوخۆیی.
سەرۆك كۆمار پێشوازی لەسەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی دەكات
هاوكات هەر ئەمڕۆ سەرۆك كۆمار پێشوازی لەشێخ هومام حەمودی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و وەفدی یاوەری كردو وەفدەكە پیرۆزبایی خۆیان پێشكەش بە نزار ئامێدی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆك كۆمارو هیوای سەركەوتنی بەردەوامیان بۆ خواست لە ئەركەكانیدا.
لەدیدارەكەدا پێشهاتەكانی بارودۆخی گشتی، لەهەردوو ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و ئاڵنگارییەكانی خرانە بەر باس و جەختیشی لە گرنگی چڕكردنەوەی پەیوەندی و دیالۆگ لەنێوان هێزە سیاسییەكاندا بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن لەسەر پرسە سەرەكییەكانی پەیوەست بەبەڕێوەبردنی دەستەڵات كرایەوە لەپێناوی بەرژەوەندی نیشتمانیدا، بەجۆرێك كە هاوكاربێت لەچەسپاندنی سەقامگیری سیاسی لەوڵاتدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

