سەرۆک کۆمار پێشوازی لەسەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکات
کوردستان 10:05 PM - 2026-04-19
راگەیاندنی سەرۆك كۆمار
سەرۆك كۆمار پێشوازی لە وەفدێكی سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانییەكان دەكات
ئەمڕۆ یەكشەممە 19ی نیسانی 2026، نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، لە كۆشكی بەغداد، بەئامادەبوونی هەرێم كەمال سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی، پێشوازی لە وەفدێكی سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان كرد، كە پێكهاتبوون لە رێبوار كەریم، سەرۆكی فراكسیۆنی هەڵوێستی نیشتمانی، ئەحمەد حاجی رەشید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان و عومەر محەمەد و عومەر كۆچەر لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی.
ئامادەبووان بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك كۆمار، پیرۆزباییان ئاڕاستەی سەرۆك كۆمار كرد و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لەڕاپەڕاندنی ئەركەكانیدا.
هاوكات سەرۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم دیدارە رەنگدانەوەی گیانی برایەتی و یەكڕیزیی نێوان رۆڵەكانی یەك نیشتمانە، هەروەها جەختی لەسەر پێداگیری خۆی كردەوە بۆ كاركردنی جددی بە مەبەستی چەسپاندنی بنەماكانی سەقامگیری و چالاككردنی هاوكاریی بونیاتنەر لەنێوان هەموو پێكهاتەكانی گەلدا.
هەر لەو دیدارەدا، كۆی بارودۆخی سیاسیی وڵات و رێگەكانی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كران، بە شێوەیەك كە هاوكار بێت لە بەدیهێنانی هەماهەنگی و لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوولا و خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی كۆمەڵانی خەڵكی عیراق بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

