riklam

عیراق بەرەو یاسای سەربازی زۆرەملێ هەنگاو دەنێت

عیراق 05:51 PM - 2026-04-19
دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران

دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەنجومەنی نوێنەران

ئەمڕۆ 19ی4ی2026،ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژە یاسای سەربازی زۆرەملێ و هەمواری پێنجەمی یاسای ئەنجومەنی شێرپەنجە کرد.

 ئامانج لە پرۆژە یاسای خزمەتی ئاڵا( سەربازی زۆرەملێ) بۆ رێکخستنەوەی خزمەتی سەربازی زۆرەملێ و بەهێزکردنی توانای سوپایە، بۆیە لە دانیشتنەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری کرد وەک یەک تیم کاربکەن، هەروەها کاتی تەواویش بە پەرلەمانتاران بدرێت، بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەبارەیەوە بکەن و پێشنیارەکانیان بەهەند وەربگیرێت، ئەمە جگە لەوەی داوای کرد لێپرسراوە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتەکانی بەرگری و پلاندانان و دارایی و سەرۆکی ئەرکانی سوپا، میوانداری بکرێن بۆ گوێگرتن لە سەرنجەکانیان سەبارەت بە پرۆژە یاساکە.

هەر ئەمڕۆ، ئەنجومەنی نوێنەران، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژە یاسای هەمواری پێنجەمی یاسای ئەنجومەنی شێرپەنجەی عیراقی ژمارە (63)ی ساڵی 1985کرد، کە لەلایەن لیژنەی تەندروستی و رووبەڕووبونەوەی مادە هۆشبەرەکان پێشکەش کراوە.

 ئامانجی پرۆژە یاساکە، بۆ ئاسانکاری بەستنی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنەکەیە، ئەمە جگە لەوەی بەهۆیەوە ئەندامەکانی سنووردار دەکرێت و تەنها لەو کەسانەدا کورتدەکرێتەوە، کەبەشدارن لە پرۆگرامەکانی کۆنترۆڵکردنی شێرپەنجە،هۆکاری بڵاوبوونەوەی و شێوازەکانی چارەسەرکردن، بۆ ئەوەی بتوانن بەپەلە بڕیارەکان دەربکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket