ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
عیراق 09:22 AM - 2026-04-19
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەران
دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لەمڕۆوە دەست پێدەکات و بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە ئەمڕۆ دوو پرسی گرنگ خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ دەکرێت و وابڕیاڕە رۆژانی دووشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممەش چەندین پرسی گرنگی تر تاوتوێ بکرێت، کەسەرجەم کۆبونەوەکان وابڕیارە لەسەعات 11ی بەیانی دەستپێبکات.
بەپێی کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران، دانیشتنی رۆژی یەکشەممە 19ی4ی2026،خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ دەکرێت، کە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە پێشکەش کراوە، هەروەها خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری پێنجەمی یاسای ئەنجومەنی شێرپەنجەی عیراق ژمارە (3)ی ساڵی 1985دەکرێت، کە لەلایەن لیژنەی تەندروستی و رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانەوە پێشکەشکراوە.
هاوکات، لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممە 20ی4ی2026، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی ئاو دەکات، کە لەلایەن لیژنەی کشتوکاڵ و ئاوەوە پێشکەش کراوە، لەگەڵ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای ناوبژیوانی، کە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشکەش کراوە.
دانیشتنەکەی ڕۆژی چوارشەممە 22ی4ی 2026، تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای وەزارەتی پەیوەندییەکان، کە لەلایەن لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمان و حکومەتەوە پێشکەش کراوە، ئەمە جگە لەوەی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای پاشماوەی قورسی شارەوانی دەکرێت، کە لەلایەن لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و ژینگەوە پێشکەش کراوە.
پەیوەست بە دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممە 23ی4ی2026،ئەوە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای چاودێری نەوجەوانان دەکرێت ، کە لەلایەن لیژنەی کار و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لاوان و وەرزش و ر ۆشنبیری و گەشتوگوزارەوە پێشکەش کراوە، هەروەها خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری یاسای ژمارە (18)ی ساڵی 2018، یاسای پاراستنی مامۆستایان، ڕاهێنەران، سەرپەرشتیاران، و ڕاوێژکارانی پەروەردەیی دەکرێت، کە لەلایەن لیژنەی پەروەردەوە پێشکەش کراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

