سەرۆک کۆمار پێشوازی لە وەفدی فراکسیۆنی بەدر و ئەحمەد ئەسەدی دەکات
عیراق 03:32 PM - 2026-04-18
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک کۆمار
پێشوازی سەرۆک کۆمار لە وەفدی فراکسیۆنی بەدر و ئەحمەد ئەسەدی
ئەمڕۆ شەممە 18ی نیسانی 2026 نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق لە کۆشکی
بەغداد، پێشوازی لەوەفدێکی فراکسیۆنی بەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی هومام
عەلی مەهدی کرد.
لە دیدارەکەدا وەفدەکە پیرۆزبایی خۆیان ئاراستە کرد بەبۆنەی
دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار و لە دیدارەکەدا، کە ژمارەیەک لە ئەندامانی
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەی بوون، باس لە
کۆی بارودۆخی سیاسیی وڵات و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاریکاری نێوان هێزە نیشتمانییە
جیاوازەکان کرا بەو شێوەیەی کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی بکات.
هاوکات سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگیی یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان و
چەسپاندنی کار و تەبایی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە، لەپێناو پشتگیریکردن لە
بنەماکانی سەقامگیری لە وڵاتدا و بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عیراق.
لای خۆشیانەوە، ئەندامانی وەفدەکە پێزانینی خۆیان بۆ گرنگیدانی سەرۆک
کۆمار بە پەیوەندی و گفتوگۆ لەگەڵ هێزە سیاسییە جیاوازەکان دەربڕی، هەروەها
جەختیان لە پشتیوانیی فراکسیۆنەکەیان بۆ هەموو ئەو هەوڵانە کردەوە کە ئامانجیان
بەهێزکردنی کاری نیشتمانیی هاوبەشە.
سەرۆک کۆمار پێشوازی لە ئەحمەد ئەسەدی دەکات
لەلایەکی ترەوە هەر ئەمڕۆ نزار ئامیدی سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازیکرد
لە ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و سەرپەرشتیاری گشتی
بزووتنەوەی سۆمەریون و وەفدی یاوەری، کە پیرۆزبایی خۆیان پێشکەش کرد بە بۆنەی
هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا،
لەبەرامبەردا سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پیرۆزبایی و سەردانەکەیان
دەربڕی.
هاوکات لە میانی دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات و پێویستی
پەلەکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیر و پێکهێنانی حکومەتێک کرا کە ئاواتەکانی گەلی
عێراق بهێنێتەدی.
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

