riklam

ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژە یاساکانی سەربازی زۆرەملێ و پەیوەندییەکان و ئاو تاوتوێدەکات

عیراق 11:44 AM - 2026-04-18
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەنجومەنی نوێنەران

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەم هەفتەیە چوار جار کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای سەربازی زۆرەملێ و ئەنجومەنی نیشتمانیی ئاو و پرۆژە یاسای پەیوەندییەکان و چاودێری نەوجەوانان دەکات.

بەپێی کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران، دانیشتنی رۆژی  یەکشەممە 19ی4ی2026،خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ دەکرێت، کە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە پێشکەش کراوە، هەروەها خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری پێنجەمی یاسای ئەنجومەنی شێرپەنجەی عیراق ژمارە (3)ی ساڵی 1985دەکرێت، کە لەلایەن لیژنەی تەندروستی و رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانەوە پێشکەشکراوە.

هاوکات، لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممە 20ی4ی2026، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی ئاو دەکات، کە لەلایەن لیژنەی کشتوکاڵ و ئاوەوە پێشکەش کراوە، لەگەڵ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای ناوبژیوانی، کە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشکەش کراوە.

دانیشتنەکەی ڕۆژی چوارشەممە 22ی4ی 2026، تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای وەزارەتی پەیوەندییەکان، کە لەلایەن لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمان  و حکومەتەوە پێشکەش کراوە، ئەمە جگە لەوەی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای پاشماوەی قورسی شارەوانی دەکرێت، کە لەلایەن لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو  و ژینگەوە پێشکەش کراوە.

پەیوەست بە دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممە 23ی4ی2026،ئەوە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای چاودێری نەوجەوانان دەکرێت ، کە لەلایەن لیژنەی کار و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لاوان و  وەرزش  و ر ۆشنبیری و گەشتوگوزارەوە پێشکەش کراوە، هەروەها خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری یاسای ژمارە (18)ی ساڵی 2018، یاسای پاراستنی مامۆستایان، ڕاهێنەران، سەرپەرشتیاران، و ڕاوێژکارانی پەروەردەیی دەکرێت، کە لەلایەن لیژنەی پەروەردەوە پێشکەش کراوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket