سەرۆککۆمار باس لە پشتیوانی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و گرنگی پەرەپێدانی کەرتی نەوت دەکات
عیراق 02:20 PM - 2026-04-14
راگەیاندنی سەرۆککۆمار
دیداری سەرۆککۆمار لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و وەزیری نەوت
سەرۆک کۆمار
پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە،
١٤ی نیسانی ٢٠٢٦، لە کۆشکی بەغداد، نزار ئامێدی فەخامەتی سەرۆک کۆمار، پێشوازی لە
دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد.
لە دیدارەکەدا
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە فەخامەتی سەرۆک کۆمار
کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانییەکانیدا.
لە میانی
دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگیی پشتگیریکردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری
و چەسپاندنی سەروەریی یاسا کردەوە بۆ پاراستنی مافی هاووڵاتیان و بەدیهێنانی
دادپەروەری، هەروەها ئاماژەی بە پێویستیی پەرەپێدانی کارەکانی دامەزراوە
دادوەرییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدایان کرد، بە شێوەیەک کە لەگەڵ
پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستادا بگونجێت.
سەرۆک کۆمار
پاڵپشتیی سەرۆکایەتیی کۆماری بۆ هەوڵەکانی دەسەڵاتی دادوەری دووپاتکردەوە و
ئاماژەی بە پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکانی نێوان دەسەڵاتەکان کرد بۆ دەستەبەرکردنی
جێبەجێکردنی یاسا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و شەفاف.
لای خۆیەوە،
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕێنماییەکانی سەرۆک کۆمار
دەربڕی و جەختی لە پەرۆشیی ئەنجومەنەکە کردەوە بۆ بەهێزکردنی متمانەی هاووڵاتیان
بە دامەزراوەی دادوەری و چەسپاندنی بنەماکانی دەستپاکی و دادپەروەری.
سەرۆک کۆمار
پێشوازی لەوەزیری نەوت دەکات
هاوکات نزار
ئامێدی سەرۆک کۆمار ، لەکۆشکی بەغداد، ئەمڕۆ سێشەممە 14ی نیسانی 2026، پێشوازیکرد
لە حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری نەوت کە پیرۆزبایی لەبەڕێزیان
کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆک کۆمار و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لە میانی
دیدارەکەدا پێداچوونەوەیان بە دۆخی ئێستای کەرتی پیشەسازی نەوت و ئەو ئاڵنگاریانە
کرد کەڕووبەڕووی ئەو پرۆسە دەبنەوە، سەرۆک کۆمار جەختی لەگرنگی پەرەپێدانی کەرتی
نەوت کردەوە،کەبنەمایەکی سەرەکی ئابووریی نیشتمانیە، هاوکات پێویستی مۆدێرنکردن و
زیادکردنی بەرهەمهێنان و باشترکردنی ژێرخانی ئابووری و بەدەستهێنانی نوێترین
تەکنەلۆژیا کردەوە، کە بەشدار دەبێت لەبەرزکردنەوەی داهاتی گشتی و پشتگیریکردنی
ئابووری، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کەدۆخی ناوچەکە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئابووری
نیشتمانی هەیە، کەپێویستی بە پلان و ووردەکاری زیاتر هەیە لەبەڕێوەبردنی
سەرچاوەکانی داهات.
لەلای خۆیەوە
وەزیری نەوت، پێداچوونەوەی بەدیارترین پڕۆژەکانی ئێستا و داهاتوو کرد و تیشکی خستە
سەر هەوڵەکانی وەزارەت بۆ دابینکردنی پێویستی ناوخۆ لە بەرهەمەکانی نەوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

