سەرۆککۆمار: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکانی ئێستا پێویستمان بە هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتەکانە
عیراق 10:38 PM - 2026-04-13
راگەیاندنی سەرۆککۆمار
سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەڕلەمانی عیراق
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی نیسانی 2026، نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران .
لە سەرەتای دیدارەکەدا، حەلبووسی پیرۆزبایی لە سەرۆککۆمار کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی وەک سەرۆککۆمار.
هەروەها لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی وڵات و ڕێگاکانی پتەوکردنی هەماهەنگیی نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان تاوتوێکران بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان بکات و خواستەکانی هاووڵاتییان بەدیبهێنێت، هاوکات سەرۆککۆمار ستایشی هەوڵەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد بۆ تەواوکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەشێوەیەکی دیموکراسی کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی نوێنەرانی گەل بوو، جەختیشی لەسەر گرنگی بەردەوامی ئەم ڕێبازە کردەوە لەپتەوکردنی سەقامگیری سیاسی و پێویستی تەواوکردنی مافە دەستوورییەکان لەپێش هەموویانەوە پێکهێنانی حکومەتێک کە نوێنەرایەتی هەموو عێراقییەکان بکات و ئاواتەکانیان بەدی بهێنێت.
لای خۆیەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لە گرنگیی توندوتۆڵکردنی هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان دەسەڵاتەکان کردەوە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئاڵنگاریەکانی ئێستا.
هەروەها جەختی لە پەرۆشیی ئەنجومەن کردەوە بۆ بەردەوامبوون لە پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی پەیوەندییان بە ژیانی هاووڵاتییانەوە هەیە و پێداویستییەکانیان دابین دەکەن، بە جۆرێک کە پاڵپشتی لە کاروانی چاکسازی بکات و لەگەڵ خواستەکانی قۆناغی ئێستادا بگونجێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

