سەرۆك بافڵ: نزار ئامێدی بەسیاسەتی سەرۆك مام جەلال خزمەتی عیراق دەكات
کوردستان 11:42 PM - 2026-04-12
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی هەڵبژاردنی نزار ئامێدی بە سەرۆككۆماری عیراق، پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: نزار ئامێدی خوێندكاری سەرۆك مام جەلالەو بەسیاسەتی مام خزمەتی عیراق دەكات و سوپاسی ئەو لایەنانە دەكەین كە بەشداری ئەم پڕۆسە دیموكراسییەیان كردو متمانەیان بە كاندیدی یەكێتی كرد.
لەپەیامەكەیدا سەرۆك بافڵ رایگەیاند: سەرەتا سوپاسی د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق دەكەم كە چەند ساڵێكە یەكێتیانە خزمەتی عیراقی كردووە، هاوكات سوپاسی ستافەكەی و خانمی یەكەم دەكەم بۆ خزمەتەكانیان بەگەلی عیراق.
ئاماژەی بەوەشكرد: نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، خوێندكاری سەرۆك مام جەلالەو بەسیاسەتی مام بەبێ جیاوازی خزمەتی عیراق دەكات، وتیشی: پیرۆزبایتان لێدەكەم جەنابی سەرۆك كۆمار.
سەرۆك بافڵ ئەوەشی راگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڵێن بەسەرجەم هاووڵاتیانی عیراق دەدات كە دەستوور دەپارێزین و دڵنیاییتان دەدەینێ كە سەرۆك كۆمار لەگەڵ حكومەت و هاووڵاتیانی عیراق كار بۆ ئایندەیەكی گەشتر بۆ عیراق دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: جەنابی سەرۆك، خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ یەكێك لە خوێندكارەكانی سەرۆك مام جەلال لە پۆستەكەیدا دەبینم، بە پەرۆشەوە كاردەكەین بۆ درێژەدان بەڕێبازی سەرۆك مام جەلال و تەواوكردنی بەرنامەكەی بۆ عیراق، لەگەڵ هەموو پێكهاتەكانی گەلی عیراق كاردەكەین و بەبێ جیاوازی خزمەتگوزاریان پێشكەش دەكەین.
سەرۆكی یەكێتی وتیشی: سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەكەم كە بەشداریان لەم پڕۆسەی دیموكراسییەدا كردو ئێمە سەلماندمان كە عیراق لە ژێر رۆشنایی هەلومەرجی ئێستادا دەتوانێت بڕیاری گرنگ بدات. ئێمە سوپاسی ئەو متمانەیەتان دەكەین كە بە كاندیدەكەمانتان بەخشیوە، باش دەزانن كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕوای بە عیراقێكی یەكگرتوو و سەربەخۆ هەیە، ئێمەش هەرگیز لە هیچ قۆناغێكدا بەجێتان ناهێڵین.
PUKMEDIA
دەقی پەیامە ڤیدیۆییەكەی سەرۆك بافڵ:
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

