مەكتەبی سیاسی بۆ سەرۆك كۆمار: سەرۆكایەتیت ببێتە چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد
کوردستان 05:45 PM - 2026-04-11
PUKMEDIA
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی هەڵبژاردنی نزار محەمەد سەعید ئامێدی، بەسەرۆك كۆماری عیراق، پەیامێكی بڵاوكردەوەو وێڕای پیرۆزبایی رایگەیاند: ئەركی سەرۆك كۆمار ئەركێكی سەنگین و قورسە و دڵنیاین بەڕێزتان كە خوێندكاری سەرۆك مام جەلال-ن، لەم ئەركەدا سەركەوتوودەبن و هیوادارین سەرۆكایەتیتان ببێتە چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد.
دەقی پەیامەكە:
براو هەڤاڵمان فەخامەتی سەرۆك كۆمار نزار محەمەد سەعید ئامێدی
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەك سەرۆك كۆماری عیراقی فیدڕاڵ، پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاڕاستە دەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
ئەركی سەرۆك كۆماری ئەركێكی سەنگین و قورسە و دڵنیاین بەرێزتان كە خوێندكاری بە وەفای خوێندگەی سەركردەی كۆچكردوو سەرۆك مام جەلال و رێڕەوی نیشتمانی و دیموكراتی عیراقی دەستووری و فیدراڵن لەم ئەركەدا سەركەوتوودەبن و متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەپارێزن .
بەم بۆنەیەشەوە وێڕای پیرۆزبایی لەتیمی دانوستاندنمان بەسەرۆكایەتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە لەگەڵ لایەنەكان هەوڵی چڕی گفتوگۆ و دانووستاندیان بۆ بردنەوەی كاندیدی یەكێتی سەرخست، پیرۆزبایی لە پەرلەمانتان و هێز و لایەنە سیاسییەكانی وڵات دەكەین كە ئەم ئیستحقاقە دەستووریی و دیموكراتییەیان سەرخست، بەرەو ئەركەكانی داهاتووی پێكهێنانی حكومەت و دامەزراوەكانی.
ئومێدەوارین ئەم قۆناغەی سەرۆكایەتی فەخامەتتان ببێتە مایەی كردنەوەی دەرگای چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لەپێناو پتەوكردنی گیانی پێكەوەیی و لێتێگەیشتنی نێوان گشت لایەنەكان .
دووبارە پیرۆز بێت
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

