ترەمپ: گەشبینم بە رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران
جیهان 11:18 PM - 2026-04-09
میدیاکان
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گەشبینە بە
رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران و دووپاتیشی دەکاتەوە: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر
لوبنان کەم دەبنەوە.
ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا،
رایگەیاند: کە گەشبینە بە رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران و سەرکردەکانی ئێران ژیرانە
مامەڵە دەکەن و دەزانن چی پێویستە ئەنجامی بدەن.
پەیوەست بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان:
سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند: لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل قسەم
کردووە، ئەو بە هێمنی کارەکان ئەنجامدەدات و هێرشەکانیش کەمدەبنەوە.
لە بەرامبەریشدا،عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەمریكا دەیەوێت زیان بە ئابورییەكەی بكەوێت ئەوا با رێگە بە ناتانیاهۆ بدات هەوڵە دیپلۆماسییەكان تێكبدات.
وتیشی، ئەمریكا دەتوانێت رێگە بە ناتانیاهۆ بدات ئاستەنگ بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەكان دروست بكات، بەڵام پێموایە بژاردەیەكی ژیرانە نییە، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەین بۆ هەموو ئەگەرێك.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاگربەست هەموو ناوچەكە دەگرێتەوە بە جەنگی لوبنانیشەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، جەنگی ئەمریکاو ئیسرائیل
دژی ئێران لە 28ی2ی2026 دەستی پێکرد و دوای 39 رۆژ لە جەنگ لە 8ی4ی2026
ئاگربەستێکی دووهەفتەییان راگەیاند و بڕیاریشە رۆژی شەممە لە ئیسلامئابادی پاکستان
دانوستانی ئاشتی هەمیشەیی ئەنجامبدەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

