riklam

خێرخوازێك پێنج خانوو بۆمانەوەی نەخۆشانی شێرپەنجە دابیندەكات

کوردستان 11:28 AM - 2026-03-26
 نەخۆشخانەی هیوا PUKMEDIA

نەخۆشخانەی هیوا

سلێمانی

خێرخوازێك لەسەر ئەركی خۆی و بێبەرامبەر پێنج خانوو بۆمانەوەی نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا لەسلێمانی دابیندەكات و تێچووی ئاو و كارەباش لەئەستۆ دەگرێت.
 
لەوبارەیەوە خێرخواز غەریب حەسەن وسو كوردە، ناسراو بەوەستا غەریب، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لەپای هەستكردنم بە بەرپرسیارێتی و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەبارودۆخی توشبووانی شێرپەنجە، پێنج خانووم  بە ناوماڵ و تێچووی ئاو و كارەباوە لەنزیك نەخۆشخانەی هیوا بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دابینكردووە.

راشیگەیاند: ئەو نەخۆشانەی توشبووی شێرپەنجە، كە دانیشتووی دەرەوەی سلێمانین و لەنەخۆشخانەی هیوا چارەسەر وەردەگرن و پێویستیان بەمانەوەیە بۆماوەی 30 بۆ 40 رۆژ، بەكرێ گرتنی شووقەو خانوو  یاخود هاتوچۆكردنی رۆژانە ئەركێكی گران و تێچوویەكی زۆر دەخاتە سەرشانیان، دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبكەن بۆئەوەی لەو خزمەتگوزارییە سوودمەندبن.


ئەو خێرخوازە وتیشی: هەرنەخۆشێك كەتوانای دابینكردنی خواردن و خواردنەوەی نییە،  ئێمە بۆی دابین دەكەین و ناو و ناسنامەشی پارێزراو دەبێت، هاوكات لەلایەن ئاسایشەوە تەنها مۆڵەتی مانەوەی نەخۆشی نەخۆشخانەی هیوا مان پێدراوەو پێویستە نەخۆش كۆد و ژمارەی نەخۆشخانەكەی هەبێت و لەڕێگەی ئەم ژمارانەوە دەتوانن پەیوەندییمان پێوە بكەن:

07701569200
07501569200 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket