riklam

قوباد تاڵەبانی: وشەی وەفا پڕ بە باڵای دلێری سەید مەجیدە

کوردستان 03:47 PM - 2026-03-25
قوباد تاڵەبانی و دلێری سەید مەجید پەڕەی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی و دلێری سەید مەجید

قوباد تاڵەبانی لێپرسراویی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی تێکۆشەری دێرین دلێری سەید دەکات و دووپاتیشی دەکاتەوە، وشەی وەفا پڕ بە باڵایەتی، بەڵام رەنگە وشەی متمانە لە ئاستیدا کورت بهێنێت.

قوباد تاڵەبانی لە پۆستێکیدا کە لە پلاتفۆڕمی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە مامە دلێری کارزان و دەستپاک و ئاسوودەویژدان.

دووپاتیشی دەکاتەوە وشەی وەفا پڕ بە باڵایەتی، بەڵام رەنگە وشەی متمانە لە ئاستیدا کورت بهێنێت، چونکە هەمیشە لەسەرووی چاوەڕوانیدا دەردەکەوێت.

قوباد تاڵەبانی روونیشی دەکاتەوە، کە مام بەختەوەر بوو کە هەڤاڵ و هاوڕێیەکی وەهای هەیە و ئێمەش بەختەوەرین کە مامێکی ئازیزی وەک مامە دلێرمان هەیە، زوو زوو دەیبینم، بەڵام لە هەموو بینینێکدا شتێکی نوێی پێیە بۆ لێفێربوون.

لە کۆتایشدا، قوباد تاڵەبانی لێپرسراویی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، شانازی بە دلێری سەید مەجیدەوە دەکات و پێی دەڵێت:"بۆ ئەبەد جێی شانازییمانی مامە دلێری ئازیز".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket