riklam

وەزارەتی رۆشنبیری رێنمایی نوێ بە دەزگاکانی راگەیاندن دەدات

کوردستان 05:49 PM - 2026-03-19
لۆگۆی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێم وەزارەتی رۆشنبیری

لۆگۆی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێم

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان رێنمایی بە دەزگاکانی راگەیاندن دەدات بەوەی پێویستە لە رووماڵەکانیاندا بە بەرپرسیارییەوە مامەڵە بکەن و تەنها پشت بە زانیاری رەسمی ببەستن،گرتنی وێنە و ڤیدیۆش لە شوێنەکان قەدەغە دەکات و داواش دەکات حەرەمی ماڵ و تاکەکان بپارێزن.

دەقی رێنماییەکانی وەزارەتی رۆشنبیری:

رێنمایی نوێ لە وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوانە وە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

بابەت: ڕێنمایی فەرمی بۆ ڕووماڵی میدیایی لە بارودۆخی نائاساییدا

سەرەتا بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی لەتەواوی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕاگەیاندنکارانی هەرێمی کوردستان دەکەین و خوازیارین لەم بارودۆخە نەخوازراوەدا هەموو لایەک پارێزراوبن.

جێگەی خۆیەتی لەم بۆنەیەداو بەهۆی هەستیاریی دۆخی ناوچەکە و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان، جارێکی تر داوا لە سەرجەم دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن، ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی سۆشیال میدیا دەکەین پابەندی ئەم خاڵانەی خوارەوە بن:

بەرپرسیارێتی نیشتمانی:
 پێویستە گوتاری میدیایی ئاوێتەی ستراتیژی ئاشتیخوازیی هەرێم بێت و ڕێگە نەدرێت کەناڵەکان ببنە سەکۆیەک بۆ هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی.

سەرچاوەی زانیاری:
 تەنیا پشت بە زانیاری و لێدوانی فەرمی گوتەبێژانی دامەزراوە ئەمنییەکان ببەسترێت؛ خۆتان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکار و بێبنەما بپارێزن.

ڕووماڵی شوێنی ڕووداو:

 بڵاوکردنەوەی دەستبەجێی وێنە و ڤیدیۆی شوێنە ئەمنییەکان قەدەغەیە. نابێت میدیا ببێتە هۆی کۆبوونەوەی خەڵک و دروستکردنی مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان.

بەرپرسیارێتی یاسایی لە وەرگێڕان:

وەرگێڕانی پەیامی ژەهراوی و شێوێندراوی میدیا بیانییەکان، بڵاوکار لە بەرپرسیارێتی یاسایی نابەخشێت.

پاراستنی نهێنییەکان:

بڵاوکردنەوەی هەر زانیارییەکی وردی سەربازی و ئەمنی کە سەقامگیری کۆمەڵگە بخاتە مەترسییەوە، بە توندی قەدەغەیە.

ڕێزگرتن لە حەرەمی ماڵ و تاک:

لە کاتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا (وەک کەوتنەخوارەوەی درۆن یان موشەک)، نابێت کێبڕکێ لەسەر پەخشی ڕاستەوخۆ و شکاندنی شکۆی خێزانە زیانبەرکەوتووەکان بکرێت.

داواکارین هەموو لایەک بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و سیاسی هەرێمی کوردستان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket