riklam

کاروان ستونی: سبەینێ ڤیزای عومرە ڕادەگیرێت

کوردستان 03:11 PM - 2026-03-19
مەککە easeindiatrip

مەککە

وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان، ڕایگەیاند: وادەی دەرچوونی ڤیزای عومرە بۆ ئەم وەرزە دیاریکراوە و سبەینێ 20ی3ی2026، دواین ڕۆژی دەرچوونی ڤیزا دەبێت،دووپاتیشی دەکاتەوە دوای کۆتا رۆژی عومرە، نابێت هیچ عومرەکارێک لە سعوودیە مابێتەوە.

کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بە PUKMEDIA ی ڕاگەیاند: وادەی دەرچوونی ڤیزای عومرە بۆ ئەم وەرزە دیاریکراوە و سبەینێ 20ی3ی2026، دواین ڕۆژی دەرچوونی ڤیزا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو کەسانەی کە ڤیزایان وەرگرتووە و گەشتیان نەکردووە دواین وادە بۆ چوونە ناو خاکی عەرەبستانی سعوودیە لەلایەن عومرەکارانەوە، ڕۆژی 3ی4ی2026 دەبێت.

پەیوەست بە کۆتا رۆژی عومرە، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان،رایگەیاند: رۆژی 18ی4ی2026،بە کۆتا ڕۆژی وەرزی عومرە لە سعوودیە دادەنرێت و لەو ڕۆژە بەدواوە نابێت هیچ عومرەکارێک لە سعوودیە مابێتەوە و پێویستە هەمووان گەڕابێتنەوە.

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی حەج، کاروان ستونی ئاماژەی بەوە کرد: زۆربەی ئامادەکارییەکان بۆ حەجی ئەمساڵی 2026 تەواو کراون، بەڵام بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی نوێ یان گۆڕانکاری بۆ وەرزی حەجی 2026 نەدراوە و کارەکان وەک خۆیان بە ڕێکوپێکی بەڕێوەدەچن.

لە کۆتاییشدا، کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان ، ئاشکرای کرد: هەر لە رۆژی 18ی4ی2026،یەکەم ڕۆژی چالاککردنی ڤیزای حەجی ئەمساڵ دەبێت و بەمەش قۆناغی کردەیی گەشتی حاجی ئەمساڵ 2026 دەستپێدەکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket