شەهید سەردار و هاوڕێكانی داستانی تەقەكردن لەپارێزگارە بەعسیەكەی هەولێریان تۆماركرد
کوردستان 12:39 PM - 2026-03-19
PUKMEDIA
داستانی پێشمەرگەکان
ئەمڕۆ ساڵیادی
داستانێكی گەورەیە كە شەهید سەردار سەعید سۆفی و لیوا ئەیوب یوسف و بەختیار
كاوانی لەناو جەرگەی هەولێردا دەستڕێژی گوللـەیان لەپارێزگاری سەردەمی رژێی بەعس
كردو برینداریان كرد.
رۆژی 19ی3ی1986
سێ پێشمەرگە قارەمان (شەھید سەردار سەعید سۆفی- لیوا ئەیوب یوسف- ھەڤاڵ
بەختیار كاوانی)، بەفەرمانی ھەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی كە ئەوكات لێپرسراوی مەڵبەندی 4ی هەولێربوو، لە چالاكیەكی قارەمانانەدا تەقەیان لە پارێزگاری ئەوكاتی شاری
هەولێر كرد كە ناوی (ئیبراهیم زەنگەنە) بوو برینداریان كرد.
لەبارەی ئەو
داستانەوە، دكتۆر عەبدولواحید ئیدریس شریف هاوڕێی پێشمەرگایەتی شەهید سەردار سەعید
سۆفی و لیوا ئەیوب یوسف و بەختیار كاوانی) دەڵێت: رۆژی 19ی3ی1986 سەعات 8:15
بەیانی سەرداری سەعید سۆفی و هاوڕێكانی (ئەیوب یوسف و بەختیار كاوانی) پارێزگاری
بەعسیەكانیان لەشەقامی مەنتكاوە، چەند مەترێ دوور لە ماڵەكەی، لەناو ریزی
سەیارەی حیمایەكانی دایەبەر دەستڕێژی گوللـە و هەولێر سام گرتوو دەكەن و دواتر وەك
هەڵۆی بەرزەفڕ لە هەولێر دەردەچن و لە لۆفەكانی خانزاد وێنەیەكی
یادگاری دەگرن كە وێنەگری لێدەبێت كە ئەوكات بەكامێرای كۆداك فەوڕی وێنە
دەگیراو یەكسەر وێنەكەی دەدایەوە.
ئەوەشی
خستوەتەڕوو: دواتر دەگەڕێنەوە بارەگاكەیان لە گوندی سماقوڵی و سەیارەكەش
بەسوپاسەوە دەدەنەوە بەخاوەنەكەی كە رۆژی پێشتر لێیان وەرگرتبوو، بێ ئەوەی
كەس بزانێ ئەم چالاكیە گەورەیە بەم سەیارەیە ئەنجامدراوە.
دكتۆر
عەبدولواحید ئیدریس شریف دەشڵێت: چەند سەعاتێك دوای ئەنجامدانی چالاكیەكە
جڕوجانەوەرەكانی رژێم چی بەرازیلی رەنگ سپی بوو گرتیان، بەڵام لەڕاستیدا لێدانی
برایم زەنگەنەی خائین بە سەیارەیەكی كڕۆنا تەكسی ئەنجام درابوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

