ساڵح موسلیم: مەرسومە کۆمارییەکە بۆخۆڵکردنە چاوی خەڵکە
کوردستان 11:29 PM - 2026-01-16
میدیاکان
ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی پارتی یەكێتیی دیموكرات
ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتیی پەیەدە رەخنە لە مەرسومە کۆمارییەکەی
سوریا دەگرێت و رایدەگەیەنێت پێویستە مافی کورد لە دەستوردا دیاری بکرێت نەک بە
مەرسومی کۆماری، دەشڵێت مەرسومەکە بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکە و رازی نابین جێگای
رێککەوتنی 10ی ئازار بگرێتەوە.
ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی پارتی
یەكێتیی دیموكرات (پەیەدە)،لە چاوپێکەوتنێکیدا
رایگەیاند: ئێمە دەمانەوێت مافەکانی کورد لە دەستوردا دیاری بکرێت، نەک بە مەرسومی
کۆماری، چونکە نازانین تا کەی مەرسومەکە بەردەوامی دەبێت و هەڵناوەشێتەوە، بۆیە
مەرسومە کۆمارییەکە بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکییە.
ئاماژەی بەوەشکرد:
کورد خاوەن سیستم و رێکخراوە و ناوچەی خۆی هەیە، لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردا کە لە
26ی4ی2025 بەڕێوەچوو، داواکاری خۆی هەبووە، هەروەها لە رێکەوتنی 10ی ئازاردا چەند بەندێکی
مافی کورد دیاریکراوە، بەڵام جێبەجێ نەکراوە.
ساڵح موسلیم رەخنەی لە
مەرسومە کۆمارییەکە گرت و وتی: لەوەیە مەرسومەکە دەستپێشخەری بێت، بەڵام ئەمە بەس
نییە، ئێمە قسەی شیرینمان ناوێت، بەڵکو رێکاری جدیمان دەوێت، ئەگەر رێککەوتنی 10ی
ئازار بەم مەرسومە هەڵدەوەشێنێتەوە، ئەوە ئێمە بەمە رازی نابین،چونکە لە
رێککەوتنەکەدا داواکاری هەموو پێکهاتەکان ئاماژەی پێکراوە، کورد بەشێکە لە رێککەوتنەکە.
لە بارەی بانگەشەکانی حکومەتی سوریا کە باس لەوە
دەکات بەشێک لە عەشیرەتی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەیانەوێت لەلایەن حکومەتی
دیمەشقەوە بەڕێوەببرێن، ساڵح
موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتیی پەیەدە رایگەیاند:ناکرێت هەرچی حکومەتی سوریا وتی ئێمە
باوەڕی پێبکەین، دیاریکردنی چارەنوسی ناوچەکان بەتایبەت دێرەزوور، خەڵکەکەی
دیاریدەکات،دەکرێت راپرسی بکرێت یان بۆچوونیان وەربگیرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
06:57 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:10 PM - 2026-01-17 عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
01:00 PM - 2026-01-17
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
10:19 AM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

