مەرسومە کۆمارییەکەی سوریا ستراتیژی چارەسەرە یان تەکتیکی بردنەوەی جەنگ
کوردستان 10:28 PM - 2026-01-16
میدیاکان
رۆژئاوای کوردستان
ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری
کاتی سوریا مەرسومێکی کۆماری پەیوەست بە کورد لە سوریا دەرکرد، بەڵام چاودێران رایدەگەیەنن ئەم بڕیارانە زیاتر لایەنی
کلتوری و رۆشنبرین نەک نەتەوەیی، هەروەها بەبێ زەمینە سازی بە گومانەوە سەیر دەکرێت.
لە ژێر فشاری کۆمەڵگای
نێودەوڵەتی و ترس لە داهاتووی سیاسی و سەقامگیریی سوریا، ئەحمەد شەرع پاش ڕووداوەکانی
حەلەب چەند مەرسومێکی پەیوەست بە کوردی دەرکرد، کە بنەمای گرنگی یاسایی و دەستوورین،
بەڵام بڕگەکانی مەرسومەکە زیاتر پەیوەستن بە مافی کلتوری و رۆشنبیری کورد، نەک
نەتەوەیی کە ئێستا بەهۆی خەباتی دانەبڕاوی شەڕڤانەوە کورد لە رۆژئاوای کوردستان
خاوەن ئیدارەی خۆسەرن و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی خاوەن سەنگ و پێگەن.
چاودێران لەو
باوەڕەدان، مەرسومە کۆمارییەکە بەبێ بوونی زەمینەی جێبەجێکردن و نیشاندانی نیازپاکی
و ڕاگرتنی هێرشی دوژمنکارانە بە گومانەوە تەماشا دەکرێت.
لە گرنگترین بڕگەکانی مەرسومە کۆمارییەکە:
*زمانی کوردی
زمانێکی نیشتمانییە
* جەژنی نەورۆز
دەکرێتە پشووی رەسمی
* ناسنامەی
سووری بە کوردانی بێ ناسنامەی نیشتەجێی سووریا دەدرێت
* هاووڵاتییانی
کوردی سووریا بەشێکی بنەڕەتی و رەسەنی گەلی
سووریان.
مەرسومە کۆمارییەکە خاڵی
جەوهەری نین، زۆر پێویست بوو لە دەستوردا ئاماژەی پێبکرایە، نەک بە مەرسومی کۆماری،
ئەمە جگە لەوەی لە مادەی یەکەم دووەم هیچ
بەهایەکی کردەییان نیە، دانی بە گەلی کوردە نەناوە و دەڵێت کورد بەشێکن بە گەلی
سوریا.
پەیوەست بە خوێندن و زمانی کوردی، ئەو بڕگەیەش
کێشەی تێدایە و خوێندنی نەکردووەتە ناچاری لە ناوچە کوردییەکان و وەک بژاردە و
ئیختیار هێشتوویەتەوە لەو ناوچانەی کە زۆرینە کوردین، کە ئەمەش دەکرێت لە هەر
شوێنێک رێگری لێبکرێت.
لە مەرسومە کۆمارییەکەدا، بەهیچ شێوەیەک باس لە
گەڕاندنەوەی ناوچە کوردییەکان و زەوییە کوردییەکان نەکراوە، کە لەلایەن
چەکدارەکانەوە داگیر کراوە و مەترسی گۆڕانی دیمۆگرافییان لەسەرە، وەک عەفرین و گرێ
سپی.
لە کۆتایشدا، مەرسومە
کۆمارییەکە لە کاتی جەنگ دژ بە کورد دەرکراوە، کە بارودۆخەکە ئاسایی نییە و
سەرباری ئەوەی گومانی لەسەرە، دەکرێت تەکتیکی بردنەوەی جەنگ بێت، کە لە ئێستادا
چەکدارەکانی دەستیان بە هێرش کردووە بۆ سەر دێر حافر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
06:57 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:10 PM - 2026-01-17 عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
01:00 PM - 2026-01-17
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
10:19 AM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

