riklam

روانگەی سوری: هێزێکی ئەمریکا بەرەو دێرحافر بەڕێکەوتن

کوردستان 12:02 PM - 2026-01-16
هێزەکەی ئەمریکا روانگەی سوری

هێزەکەی ئەمریکا

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد دەوریەکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتی ئەمریکا لە بنکەیەکی خۆیانەوە بەرەو شاری دێرحافر رۆیشتون ، کەلە ئێستادا گروپە چەکدارەکانی سوریا هەوڵی هێرشکردنە سەر ئەو ناوچانە دەدەن.

روانگەی سوری ئاماژەی بەوەشکردووە: هێزەکانی هاوپەیمانان لە بنکەیەکی شاری رەقەوە بەڕێکەوتوون، ئەم دەورییە لە کاتێکدایە کە دێرحافر و ناوچەکانی دەوروبەری رووبەڕووی پەرەسەندنێکی سەربازی بەرچاو بوونەتەوە و سێ ڕۆژ لەمەوبەر چەکدارەکانی دیمەشق شارەکەیان بە ناوچەی سەربازی ناساند.

روانگەی سوری راشیگەیاندووە:دوێنێ ئەو ناوچەیە   لەلایەن چەکدارەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری حکومەتی کاتی سوریاوە بە چڕی بۆردومان کرا، ئەمەش بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێیەکی دانیشتوان و ئاوارەبوونی بەرفراوانی دانیشتووانی دێرحافر و دەورو پشتی.

لە کۆتایشدا روانگەی سوری ئاماژەی بەوە کردووە: چاودێری ئەم دەوریەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین کە بەرەو ناوچەیەکی ناسەقامگیر دەڕۆن ، کە ترسی ئۆپراسیۆنی سەربازیی  لەلایەن چەکدارانی  دیمەشقەوە  بۆ سەر ئەو ناوچانە هەیە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket