لە سلێمانی هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبردنی چوار یانەی وەرزشی بەڕێوەچوو
کوردستان 11:39 AM - 2026-01-16
PUKMEDIA
پرۆسەی هەڵبژاردنی چوار یانەی وەرزشی لە سلێمانی
بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی
گشتی وەرزش، هەڵبژاردن بۆ هەر چوار یانەی وەرزشی ( ئەفرۆدێت و ئەسپسواری گاردینا و
سەرچنار و فرۆکەوانی سلێمانی ) بەڕێوەچوو.
لەم هەڵبژاردنەدا، هاوڕێ
رواندزی وەک سەرپەرشتیار و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و د . ئەژی خەلیل وەک سەرۆکی
لێژنە و هەریەک لە کاروان زیرەک بەڕێوەبەری وەرزشی سلێمانی و سەلاحەددین محمود و هۆشەنگ
عەبدوڵڵا و عوسمان عومەر و محمود عەبدولرەحمان وەک ئەندامی لێژنە بەشداربوون.
هاوڕێ رواندزی سەرپەرشتیار
و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش، لە ووتەیەکدا رایگەیاند: بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان
هەڵبژاردن بۆ گشت یانەکان ئەنجام دەدەین، وەرزش یەکێکە لە سێکتەرە هەر گرنگەکان، بە
وەرزش دەتوانین ناو و ئاڵای پیرۆزی کوردستان، لەسەر ستەیج و سەکۆ و گۆرەپانە جیهانیەکان
بە بەرز و بڵندی رابگرین، بۆیە پێویستە گشت یانە وەرزشییەکان لە هەرێمی کوردستان،
گرنگی بە سەرجەم یارییە بە تاک و کۆمەڵەکان بدەن.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی
وەرزش، جگە لە پیرۆزبایی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ئەوەشی راگەیاند ئەوەی لە توانایی
ئێمە دابێت بۆ هاوکاری ئێوە و پێشخستنی وەرزش لە کوردستان بە هیچ شێوەیەک درێخی
ناکەین.
د. ئەژی خەلیل سەرۆکی
لێژنەی هەڵبژاردن لە ووتەکانیدا، تیشکی خستەسەر گرنگی هەڵبژاردن و ئاماژەی بەوەکرد:
پێویستە ئەو دەستە کارگێرییە نوێیەی متمانەی دەستەی گشتیی وەردەگرن، بە هەموو
توانایەک هەوڵ بۆ باشترکردنی لایەنی ئیداری و دارایی و وەرزشی یانەکەیان بدەن، هەروەها
بۆ ئەوەی داهاتووی یانەکەشیان سەرکەوتووبێت، دەبێت خاوەن ژێرخانی تایبەتی خۆیان
بن.
کاروان زیرەک بەڕێوەبەری
وەرزشی سلێمانی لە ووتەکانیدا، پاڵپشتی و پشتیوانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی
بۆ یانەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند ئەوەی لە توانایی ئێمە دابێت بۆ خزمەتکردنی وەرزشی
پارێزگای سلێمانی درێخی ناکەین.
سەلاحەددین محمود بەڕێوەبەری
یانەکانیش، بە وردی باسی لە ڕێنمایی و شێواز
و میکانز و چۆنیەتی دەنگدان کرد.
لەكۆتایی بەرێوەچوونی
هەڵبژاردنی هەر چوار یانەكەدا، هاورێ رواندزی جێگری بەرێوەبەری گشتی وەرزشی
كوردستان و سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی یانەكانی كوردستان رایگەیاند: پرۆسەی بەرێوەچونی
هەڵبژاردنی یانەكان بەردەوامی دەبێت و وتیشی بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش، جوانترین و گەرمترین
پیرۆزی ئاراستەی هەر چوار یانەی وەرزشی ( ئەفرۆدێت و ئەسپسواری گاردینا و سەرچنار
و فرۆکەوانی سلێمانی ) دەکەین، هیوادارین داهاتویان پڕ دەستكەوتی وەرزشی بێت بەئاراستەی
پێشخستنی زیاتری وەرزش لەكوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
06:57 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:10 PM - 2026-01-17 عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
01:00 PM - 2026-01-17
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
10:19 AM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

