riklam

گراهام:هەرکەس پێیوابێت زیندانییانی داعش لەلایەن سوریاوە پاسەوانی بکرێن بەهەڵەدا چووە

کوردستان 10:11 AM - 2026-01-16
لیندسی گراهام سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا میدیاکان

لیندسی گراهام سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا

لیندسی گراهام سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا هۆشداری دەداتە دیمەشق و ئەنکەرە لە هەر هێرشێک بۆ سەر کوردانی سوریا و ئاماژە بەوەشدەکات: هەرکەسێک پێی وابێت من یان هاوکارەکانم رازین بەوەی زیندانییانی داعش لەلایەن سوپای سوریا یان تورکیاوە پاسەوانی بکرێن لەبری کوردەکان، ئەوا زۆر بە هەڵەدا چوون.

لیندسی گراهام لە پەیامێکیدا کە لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە:نیگەرانییەکانم روو لە زیادبوونە سەبارەت بەوەی حکومەتی نوێی سوریا هاوتەریب لەگەڵ تورکیا هێزی سەربازی دژی کوردانی سوریا بەکاردەهێنێت، کە بەهێزترین هاوپەیمانی ئێمەن لە تێکشکاندنی یەکجارەکیی داعش.

سیناتۆرە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کوردەکان نزیکەی 9 هەزار لە "خراپترین و مەترسیدارترین" زیندانییانی داعشیان لایە، بۆیە لە بەرژەوەندیی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکادایە رێگری بکات لەوەی ئەو زیندانییانە بگەڕێنەوە گۆڕەپانی جەنگ.

گراهام جەختیکردووەتەوە، هەرچەندە پشتیوانی لە دەرفەتدان بە حکومەتی نوێی سوریا دەکەن، بەڵام ئەگەر هێرشەکان دژی کورد بە پشتیوانیی تورکیا زیاد بکات، دۆخێکی تەواو نوێ دروست دەبێت.

لە کۆتایشدا، لیندسی گراهام هۆشداریداوە کە بڕوای وایە لە کۆنگرێس پشتیوانییەکی بەرفراوان لە نێوان هەردوو پارتی کۆماری و دیموکرات دروست دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەنگاوە ،بۆیە ئەگەر هەرکەسێک پێی وابێت من یان هاوکارەکانم رازین بەوەی زیندانییانی داعش لەلایەن سوپای سوریا یان تورکیاوە پاسەوانی بکرێن لەبری کوردەکان، ئەوا زۆر بە هەڵەدا چوون، ژیرانە بڕیار بدەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket