دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەستیپێکرد
کوردستان 09:04 AM - 2025-12-29
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
وەزارەتی دارایی، خشتەی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند و بەپێی خشتەكەش، ئەمڕۆ دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان: ئەمڕۆ دووشەممە 29ی12ی2025، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و وەزارەتەکانی ( خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانییە سیاسییەکان+بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، تەندروستی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی)، هاوکات رۆژی چوارشەممە 31ی12ی2025 كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە دەهێنرێت.
وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوەکەیدا داوای لە مووچەخۆران کردووە، سبەی لەدوای سەعات یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی راگەیەنراو.
رۆژی 28ی12ی2025 بڕی نۆ سەدو چل و دوو ملیارو هەشت سەدو چل و پێنج ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 30ی11ی2025، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان کرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

