بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم درا
کوردستان 03:18 PM - 2025-12-23
راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
لەتەوەری سێهەمی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاری خەرج كردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم دەركرد، ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، داوای لە سەرۆك وەزیرانی عیراق كردبوو پەلە بكرێت لە ناردنی مووچە بۆ هەرێم.
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، پرسی ناردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كە تەوەری سێهەمی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بوو، لەكۆبوونەوەكەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، تەیف سامی وەزیری دارایی عیراقی راسپارد بەخەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم، لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە، لەكاتێكدایە كە رۆژی 20ی 12ی 2025، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبووەوە و داوای لێكرد پەلە بكرێت لە خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم.
هاوكات بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، هەرچەندە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رۆژی 25ی ئەم مانگەوە تا رۆژی 3ی مانگی داهاتوو بەڕەسمی كردە پشوو بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح و هاتنی سەری ساڵی نوێی زاینی، بەڵام لە كاتی هاتنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەرانی هەرێم لەبەغدادەوە، پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە لەڕۆژانی پشوودا بەردەوام دەبێت.
بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی ئەمساڵ دەهێندرێت و مووچەی مانگەكانی 11 و 12 چارەنوسیان بەنادیاریی دەمێنێتەوەو لەئەمساڵدا خەرج ناكرێن.
ئەمەش كاتێكدایە، ساڵی رابردووش مووچەی مانگی 12 دابەشنەكرا و حكومەتی هەرێمی كوردستان نە وەك قەرز و نە وەك پاشەكەوت ناوی لێنەهێنا و مووچەی ئەو مانگە فەوتا، بۆیە مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان ترسیان هەیە مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی ئەمساڵیش بەهەمان چارەنوسی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
ئەمانەش ببینە
هەسەدە پێشنیازێك بۆ وەزارەتی بەرگریی سووریا دەكات
07:53 PM - 2026-02-07
ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بەلیژنە هەمیشەییەكان دەدات
07:01 PM - 2026-02-07
رێگە قاچاخەکان لەکەرکوک دادەخرێن
05:21 PM - 2026-02-07
لەڕێی قوباد تاڵەبانییەوە وەبەرهێنەرانی سعودییە روو لەسلێمانی دەکەن
03:37 PM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كوردهكهی حهسهكه: بێ جیاوازی خزمهتی ههموو پێكهاتهكان دهكهین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوهگهڕی نهمریی نهجمهددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07







دابەزێنە

