بڕی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
عیراق 10:22 AM - 2025-12-16
میدیاکان
نەوتی عیراق
هەناردەی نەوتی عیراق بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ ئەمریکا بەرزبووەوە ،ئەمەش دوای
ئەوە دێت کە لە هەفتەی پێشووتردا بڕی
هەناردەی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لەماوەی ئەو هەفتەیەدا لە
435 هەزارەوە بۆ 75 هەزار بەرمیل دابەزی.
نزار شەتری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق ناسراو بە
سۆمۆ رایگەیاند: هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا هەفتەی رابردوو بۆ نزیکەی 435
هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزبووەوە، کە هۆکارەکەی بۆ جێبەجێکردنی چەند میکانیزمێک
دەگەڕێتەوە.
وتیشی: عیراق بەشێوەیەکی گشتی لە ریزبەندی هەشتەمین هەناردەکاری نەوتە بۆ
ئەمریکا و مانگانە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات.
لە بارەی سەقامگیر بوونی بڕی
هەناردەی نەوتیشەوە، بەرێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند: سەقامگیر بوونی بری
هەناردەی نەوت، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان
واشنتن و بەغدا، بەتایبەت لە کەرتی وزەدا.
زیادبوونی بری هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا لەکاتێکدایە، کە بەپێی ئیدارەی
زانیاریی وزەی ئەمریكا بڕی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا،لە هەفتەی پێشووتردا تەنیا
75 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

