riklam

قوباد تاڵەبانی: چوار لێپرسراوی چەمچەماڵ داوای بەخشینیان کردووە

کوردستان 05:14 PM - 2025-12-14
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کەموکورتی هەبووە و دەکرا رێگری لە زیانەکانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ بکرێت، ئاشکراشی کرد چوار لێپرسراو داوای بەخشینیان کردووە و منیش داواکەیانم پەسەند کردووە، لێپرسراوێکی دیکەش کە داوای نەکردووە دەبەخشرێت.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لە لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ ڕایگەیاند و وتی: قایمقامی چەمچەماڵ لەگەڵ هەریەک لە سەرۆكی شارەوانیی چەمچەماڵ، بەرێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری شارەوانیی شۆڕش داوای بەخشینیان لە پۆستەکانیان کردووە و منیش داواکەیانم پەسەند کردووە.
وتیشی: بەڕێوەبەری شارەوانی شۆڕش داوای بەخشینی نەکردووە، بەڵام رێوشوێنی لەدژ دەگیرێتە بەر و ئەویش دەبەخشرێت.

 لە بارەی زیانەکانی لافاوەکە و ئەگەری رێگری کردن لە کەمکردنەوەی زیانەکانی، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد: لافاوەکەی چەمچەماڵ کارەساتێکی سرووشتی بووە، بەڵام دەکرا زیانەکانی کەمبکرێتەوە و رێکاری پێویست بگیرێتە بەر، ئەم لافاوە لە گەرمیانیش بوونی هەبوو، بەڵام لەوێ زووتر پێشبینیان کردبوو، ساڵی پار داوای بەربەستێکیان کرد بۆ رێگری لە لافاو، دەستبەجێ دروستکردنی بەربەرستەکەمان پەسەند کرد و جێبەجێکرا، کە بەهۆیەوە شاری کەلاری لە لافاو پاراست.

 لە بارەی دابەشکردنی هاوکارییەکانیش، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هەر ماڵێک هەر کەسێک کە زیانی بەرکەوتووە، بە دادپەروەری قەرەبوو دەکرێتەوە، هەروەها هەر هاوکارییەکیش لە رێگای لیژنەی رەسمییەوە دابەشکرابێت، ئەوە بە دادپەروەری دابەشکراوە.

 پەیوەست بە بوونی زیادەڕەوی لەسەر موڵکی گشتی کە بووبێتە هۆی زیادبوونی زیانەکانی لافاوەکە، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد: لە راپۆرتی زانکۆی چەرموو و زانکۆی سلێمانیدا ئاماژە بە هەندێک زیادەڕەوی کراوە، کە ئێمە ڕێکار دەگرینە بەر، بەڵام ناکرێت چەندین ماڵ بڕوخێنرێت، ئێمە مامەڵە لەگەڵ ئەنجامەکان دەکەین.

پەیوەست بە روماڵی میدیاکانیش، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند:%99ی میدیاکان بەرپرسانە مامەڵەیان کرد، بەڵام میدیایەک کە لێرە نییە بەرپرسیارانە مامەڵەی نەکرد و سەرکۆنەی دەکەم، داوا دەکەم بە هەستی بەرپرسیارییەتییەوە مامەڵە بکات و چیتر دەرونی خەڵکی تێکنەدات و زام و ئازاری خەڵک نەکاتە ئامرازێک بۆ مەبەستەکانی خۆی.

 لە بارەی رێکارەکانیش بۆ رووداوی دیکەی نەخوازراو، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: لافاوەکەی چەمچەماڵ زەنگێکی ئاگادارکردنەوەیە و پێویستە هەمووان خۆمان ئامادە بکەین بۆ رووداوی دیکەی سروشتی یان هەر رووداوێکی دیکە،گرنگە لەسەر هێڵ بین و لێپرسراوانی حکومەتیش پێشبینی بۆ رووداوەکان بکەن، ئەگەر پێداویستیان لەبەردەست نییە بۆ رێگری لە رووداوەکان داوا بکەن.


 PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket