قوباد تاڵەبانی: سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری و کارسازییە
کوردستان 10:57 AM - 2025-12-09
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئەمرۆ 9ی12ی2025، لە سلێمانی کۆڕبەندی وەبەرهێنان بەڕێوەدەچێت و
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش دووپاتی دەکاتەوە، کە سلێمانی بووەتە پایتەختی
کارسازی و وەبەرهێنان لە عیراق و راشیدەگەیەنێت هەنگاو بۆ ئابورییەکی بەهێز
دەنێین.
سلێمانی بەرەو ئابورییەکی بەهێز هەنگاو دەنێت
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی
کوردستان لە کۆڕبەندەکە وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: لە ساڵانی رابردوودا
چەندین کاری جوان لە سلێمانی کراوە،بەڵام زۆر جار لە بەر ململانیێیە سیاسی و
داراییەکان لە بیرمان دەچێت کە کۆمەڵێک سەرمایەداری بوێر و نیشتمانپەروەر زاڵ دەبن
بەسەر ئاڵنگارییەکان کە داینەمۆی کوردستانن، وتیشی: سلێمانی دەمێکە بە پایتەختی رۆشنبیری ناسراوە ئێستاش هەنگاو دەنێت بەرەو ئابورییەکی بەهێز.
جێگری
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دووپاتیشی کردەوە: سلێمانی بە پشتیوانی کەرتی
تایبەت پێشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، خاوەنی ناوەندەکانی فێرکردن و توێژینەوەیە،کە
بووەتە هۆی گەشەکردنی سلێمانی و بەشێکی گرنگ و کاران لە دەستنیشانکردن و
چارەسەرکردنی کێشەکان.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد: لە سلێمانی
خاوەنی بەهێزترین کەرتی تەندروستی و پۆلیسین،هاوکات ژنانیش توانیویانە لە کەرتەکان
هەنگاوی باش بنێن ، ئێمەش هەمیشە بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی ژنان.
ئابوری هەمەجۆر دەکرێت و رۆتینات کەمدەکرێتەوە
لەبارەی هەمەجۆرکردنی ئابورییش، جێگری سەرۆکوەزیرانی
هەرێمی کوردستان رایگەیاند: چەندین دەیەیە سلێمانی سەقامگیرترین شاری عیراق و
کوردستانە، کە کەشێکی ئارامی بۆ وەبەرهێنان دروستکردووە،هەروەها ئێمەش کار بۆ
ئابورییەکی هەمەجۆر دەکەین، کە پشت بە تەکنەلۆژیا ببەستێت و لە پێناو ئەمەشدا کار
بۆ بەدیجیتاڵکردنی حکومەت و کار بۆ کەمکردنەوەی رۆتیان دەکەین، ئەمە جگە لەوەی و
بەردەوامین لە باشترکردنی شەفافیەت، بۆ ئەوەی بتوانین لە هەموو کەرتەکان گەشەی
زیاتر بەخۆمانەوە ببینین.
قوباد تاڵەبانی میکانیزمێکی نوێی حکومەتی ئاشکرا
کرد بەوەی گرنگی زیاتر بە قەزاو ناحییەکان دەدەن و لە بارەیەوە رایگەیاند:
گرنگییەکی
زیاترمان داوە ، بۆ ئەوەی بەشێک لە کەرتە گرنگەکان لە شارەکانەوە بۆ قەزا و
ناحییەکان بگوازینەوە، بۆ ئەوەی دەرفەتەکان بگوازرێنەوە بۆ قەزاو ناحییەکان،
بەتایبەت لە کەرتی گەشتوکاڵ، هەروەها پیشەسازی خۆراک و پیشەسازیش بگوازرێنەوە، کە
سودێکی هەمەجۆری هەیە.
لەگەڵ IFC بە هاوبەشی کارەکان ئەنجام دەدرێت
لە
کۆتایشدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوای لە IFC کرد کە
بۆ پێشخستنی کەرتەکان هاوکار و پشتیوان بێت، لەو بارەیەوە رایگەیاند: ئەمڕۆ دەست بۆ IFC و
دۆستەکانمان درێژ دەکەین، بۆ ئەوەی هاوکارمان بن لە دیزاین و پارەدارکردن، بۆ
ئەوەی پێکەوە و بەهاوبەشی کارەکانمان لە تەواوی کەرتەکان خێراتر بکەین، هەروەها منیش
وەک حکومەت هاوکار و پاڵپشتان دەبم ، بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندی ئێوە و حکومەت و
خەڵکی کوردستان کار بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بکەین، کە هەموومان لەسەر ئەو
خاڵە کۆکین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

