جه‌ژن، قوربانیی ده‌وێت و تایخوێنبه‌ربوونیش هه‌ڕ‌ه‌شه‌یه
کوردستان 06:48 PM - 2025-05-26
میدیاکان
هاووڵاتیان ئاژەڵ بۆ قوربانی دەکڕن
جه‌ژنی قوربان كه بۆنه‌یه‌كی ئاینیه‌و هاووڵاتیان قوربانی ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ش ئاژه‌ڵ سه‌رده‌بڕ‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه په‌تای خوێنبه‌ربوون له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌ریهه‌ڵداوه و چه‌ند كه‌سێك به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه و بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ده‌ڵێت:" له رۆژانی داهاتوودا رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی و چاودێری بۆ قوربانی توند ده‌كه‌ینه‌وه".
په‌یوه‌ست به رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه، دكتۆر ره‌هێڵ فه‌ره‌یدون بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، به وێبساتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ئێمه له بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان وه‌ك جه‌ژنی ره‌مه‌زان و قوربان، هه‌ندێك رێنمایی تایبه‌ت ده‌رده‌كه‌ین كه په‌یوه‌سته به بارودۆخی كاتی بۆنه‌كه، دواتر ره‌وانه‌ی ئاسایش و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی، بۆ په‌تای خوێنبه‌ر بوون یان هه‌ر په‌تایه‌كی دیكه، ئێمه پێشتر رێنماییمان هه‌بووه، به‌ڵام له‌كاتی قه‌ره‌باڵغی و حاڵه‌تی پێویستی وه‌ك ئه‌نجامدانی قوربانی رێنماییه‌كان توندتر ده‌كرێنه‌وه".
"بۆ رووبه‌ڕ‌ووبونه‌وه‌ی په‌تاكه، وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌شێكین له رێكاره‌كان، چونكه له شاره‌كان جگه له قائیمقامییه‌ته‌كان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ لایه‌نێكی دیكه‌ی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانه، هه‌روه‌ها ئه‌و تیمانه كه بوونیان هه‌یه به‌هێزتر ده‌كرێنه‌وه‌و رێنماییه‌كان توندتر ده‌كرێنه‌وه، دواتریش به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ین، كه گرنگه هه‌مووان پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن"، د.ره‌هێڵ وایوت.
هاوكات، به‌پێی رۆژژمێری كۆچی، پێشبینی ده‌كرێت رۆژی 6ی6ی2025 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان بێت و هه‌ر له‌ئێستاوه هاووڵاتیان ئاماده‌كاری بۆ قوربانی ده‌كه‌ن، لیژنه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانیش رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له تای خوێنبه‌ربوون جێبه‌جێده‌كه‌ن، له‌و باره‌یه‌شه‌وه گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت و دواتر رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به جه‌ژن ده‌رده‌كرێن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش پابه‌ند ده‌بن پێوه‌یی و له رۆژانی جه‌ژندا جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
هاووڵاتیان لە کوشتارگەکان قوربانی بکەن
" له سلێمانی تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تای خوێنبه‌ربوون تۆمار نه‌كراوه، پێشتریش هه‌موو رێنماییه‌كانمان به قه‌سابخانه و چێشتخانه و هه‌موو ئه‌و شوێنانه گه‌یشتووه كه به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ گۆشتی ئاژه‌ڵدا هه‌یه، به‌رده‌وامیش به‌دواداچوونمان كردووه، كه خۆشبه‌ختانه زۆرینه‌ی شوێنه‌كان پابه‌ندن به مه‌رج و رێنماییه‌كان" گۆران قادر وایوت.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان ده‌توانن له ماڵه‌وه قوربانی بكه‌ن، گۆران قادر رایگه‌یاند:" قوربانیكردن له ماڵه‌وه كێشه‌یه‌ك دروست ناكات، به‌و مه‌رجه‌ی هاووڵاتیان پابه‌ندی ته‌واوی رێنماییه‌كان بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوا ده‌كه‌ین هاووڵاتیان ئه‌گه‌ر له توانایاندا هه‌یه له كوشتارگه‌كان قوربانی ئه‌نجامبده‌ن،ئه‌وا زۆر باشتره".
تا ئێستا له هه‌رێمی كودستان، سێ حاڵه‌تی تووشبوون به‌تای خۆێنبه‌ربوون تۆمار كراوه، به‌پێی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، رۆژی 2ی5ی2025، یه‌كه‌م حاڵه‌ت له كۆیه تۆمار كرا‌و تووشبووه‌كه له‌نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر كرا، تائێستاش دوو حاڵه‌ت له پارێزگای دهۆك تۆمار كراون كه خوشكن و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان هێشتا له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه، هاوكات رۆژی 18ی5ی2025، حاڵه‌تێكی دیكه‌ی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه له‌هه‌ولێر تۆمار كرا، به‌ڵام توشبووه‌كه دانیشتووی پارێزگای موسڵ بوو له‌هه‌ولێر چاره‌سه‌ری بۆ كرا.
هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ هاتنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز هاووڵاتیان و حاجییان قوربانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مساڵ پێده‌چێت به‌هۆی بوونی تای خوێنبه‌ربوون له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌كان رێكاره‌كانیان توندتر بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه هاووڵاتاین به‌دووربن له‌و په‌تا كوشنده‌یه، بۆیه رێنمایی هاووڵاتیان ده‌كرێت، كه خۆیان به‌دووربگرن له‌ئه‌نجامدانی قوربانی له‌ماڵه‌وه‌و هه‌ر ئاژه‌ڵێك مۆری ڤێنته‌رنه‌ری پێوه‌نه‌بوو بۆ قوربانی به‌كاری نه‌هێنن و له‌كوشتارگه ره‌سمییه‌كان ئاژه‌ڵه‌كانیان سه‌رببڕن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئاگرەکەی سنوری قەرەداغ کۆنتڕۆڵکرا و بکەری رووداوەکەش دەستگیرکرا
06:59 PM - 2026-06-04 -
دۆناڵد ترەمپ لەنێوان ئاگربەست و هەڕەشەی جەنگدا
06:51 PM - 2026-06-04 -
ئەڵمانیا کورسییەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی لەدەستدا
01:41 PM - 2026-06-04 -
پاش سێ رۆژ لە بەرزبونەوە، نرخی نەوت دابەزی
10:19 AM - 2026-06-04
ئەمانەش ببینە
یاریزانێکی کورد سەرکەوتنێکی گرنگى لە پاڵەوانێتیی شەترەنجى ئاسیا تۆمارکرد
03:55 PM - 2026-06-04
یەکێتی ئەوروپا سەقامگیری کوردستانی لا مەبەستە
12:25 PM - 2026-06-04
سەرایا سەلام چەكە قورسەكانی رادەست دەكات و فەرمان لەسەرۆكوەزیران وەردەگرێت
11:27 AM - 2026-06-04
هەوڵە دیپلۆماسییەکان و پێشهاتەکانی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران
10:12 AM - 2026-06-04
زۆرترین خوێنراو
-
سەرایا سەلام چەكە قورسەكانی رادەست دەكات و فەرمان لەسەرۆكوەزیران وەردەگرێت
عیراق 11:27 AM - 2026-06-04 -
تاقیکردنەوەی سەرکەوتن، میرات و داهاتوو
بیروڕا 11:05 AM - 2026-06-04 -
پاش سێ رۆژ لە بەرزبونەوە، نرخی نەوت دابەزی
جیهان 10:19 AM - 2026-06-04 -
هەوڵە دیپلۆماسییەکان و پێشهاتەکانی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران
جیهان 10:12 AM - 2026-06-04 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
کوردستان 11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
کوردستان 10:55 PM - 2026-06-03 -
هێڵی ئاسمانی ئەی جێت گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 10:26 PM - 2026-06-03 -
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
کوردستان 06:40 PM - 2026-06-03




.jpg)


دابەزێنە

