riklam

یاریزانێکی کورد سەرکەوتنێکی گرنگى لە پاڵەوانێتیی شەترەنجى ئاسیا تۆمارکرد

عیراق 03:55 PM - 2026-06-04
وێنەیەکى کاتى یاریەکە تایبەت

وێنەیەکى کاتى یاریەکە

وەرزش

کاپتنی عیراقی و مامۆستای فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی شەترەنج  (FM)، زۆزک محەمەد، سەرکەوتنێکی گرنگی لە کۆتایی گەڕی شەشەمی پاڵەوانێتیی تاکەکەسیی کلاسیکی ئاسیا بۆ ساڵی 2026 تۆمار کرد، کە ئێستا لە مەنگۆلیا بەڕێوەدەچێت.

زۆزک محەمەد کە بە پارچە رەشەکان یاریی دەکرد، توانی بەسەر یاریزانی مەنگۆلی بۆڵدباتە دا سەرکەوێت و بەمەش کۆی خاڵەکانی خۆی لە پاڵەوانێتییەکەدا بۆ 3 خاڵ لە شەش گەڕی یاری بەرزکردەوە.

ئەم پاڵەوانێتییە کە ئێستا لە مەنگۆلیا بەڕێوەدەچێت و لەژێر چاودێری فیدراسیۆنی شەترەنجی ئاسیا ئەنجام دەدرێت، ژمارەیەک لە باشترین یاریزانانی کیشوەرەکەی کۆکردووەتەوە بۆ ململانێى بەدەستهێنانى نازناوی پاڵەوانی تاکەکەسیی کلاسیک.

بەرپرسانی وەرزشی عیراق هیوایان خواست کە ئەم سەرکەوتنە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پێگەی یاریزانانی عیراق لە ریزبەندییە نێودەوڵەتییەکان.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket