قوباد تاڵەبانی: رێكخراوی ئازادی لاوان هەڵگری خواستی گەنجان بێت
کوردستان 07:16 PM - 2025-01-30
نووسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لێپرسراوانی رێكخراوی ئازادی لاوان
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لەگەڵ لێپرسراوانی رێكخراوی ئازادی لاوان كۆبووەوە و پشتگیری خۆی بۆ رێكخراوەكە دووپات كردەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی پێنج شەممە (30/1/2025) لە هەولێر بە ئامادەبوونی سالار مەحمود بەڕێوەچوو و تیایدا بەرپرسانی رێكخراوەكە لە شار و شارۆچكە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە گۆڕانكارییەكان، داوای كرد رێكخراوی ئازادی لاوان خۆی لەگەڵ گۆڕانكارییەكان بگونجێنێت و لە هەر قۆناغێكدا هەڵگری خواست و داواكارییەكانی گەنجانی سەردەمەكە بێت.
لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگیی كاری رێكخراوەیی لەناو گەنجاندا و رایگەیاند: "پێویستە رێكخراوی ئازادی لاوان بە پلان و پڕۆژەی نوێوە گەنجان و لاوانی كوردستان لە شارو شارۆچكە جیاوازەكان لە دەوری خۆی كۆبكاتەوە".
وتیشی: "رێكخراوی ئازادی لاوان لە هەر شار و ناوچەیەك دەبێت ببێتە سەكۆیەك بۆ بەشداریكردنی گەنجان لە چارەسەركردنی كێشەكانی گەنجان و گەشەپێدانی دەڤەرەكە لە بوارە جیاوازەكاندا".
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا دوای گوێگرتن لە بۆچوون و داواكارییەكانی بەرپرسانی رێكخراوی ئازادی لاوان، قوباد تاڵەبانی پشتگیری خۆی بۆ رێكخراوەكە دووپات كردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

