مهحمود عوسمان: دوای وردبینیی بژمێرهكان پاداشتهكانیان وهردهگرن
کوردستان 10:03 AM - 2024-12-18
PUKMEDIA
مەحمود عوسمان سەرپەرشتیاری گشتی جێبەجێكاری سەرژمێری لەهەرێم
سەرجەم ئەو بژمێرانەی بەشداری پرۆسەی سەرژمێرییان کرد، لیستی پاداشتیان بۆ کراوە و رەوانەی بەغدا کراوە، سەرپەرشتیاری گشتی جێبەجێكاری سەرژمێری-ش لەهەرێم دەڵێت:" دوای وردبینی و گەڕانەوەی لیستەکە لەبەغدا بژمێرەکان پاداشتەکانیان وەردەگرن".
٢٠ هەزار بژمێر پرۆسەکەیان بەڕێوەبرد
مەحمود عوسمان سەرپەرشتیاری گشتی جێبەجێكاری سەرژمێری لەهەرێم بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"سەرجەم ئەو بژمێرانەی بەشداری پرۆسەی سەرژمێرییان کرد، لیستی پاداشتیان بۆ کراوە و رەوانەی بەغدا کراوە، دوای وردبینی و گەڕانەوەی لیستەکە لەبەغدا پاداشتەکانیان وەردەگرن".
"پرۆسەی سەرژمێری گشتی لەعیراق و هەرێمی کوردستان بەسەرکەوتویی کۆتاییهات، کە نزیکەی ٢٠ هەزار بژمێر پرۆسەکەیان بەڕێوەبرد"، مەحمود عوسمان وایوت.
سەرپەرشتیاری جێبەجێكاری سەرژمێری: دەستخۆشی لە بژمێرەکان دەکەین
سەرپەرشتیاری گشتی جێبەجێكاری سەرژمێری لەهەرێم راشیگەیاند:"دەستخۆشی لەو بژمێرانە دەکەین کە لەگەڵمان بەشداربوون و هۆکاری سەرکەوتنی پرۆسەکە بوون، زۆر لەکارەکانیان رازی بووین و ئەم کارەش دەچێتە سەر سیڤییەکەیان و پاڵپشتی کاریان دەکات".
دوای نزیكەی 40 ساڵ، رۆژی 2024-11-20 پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لەعیراق و هەرێمی كوردستان بە سێ قۆناغ دەستیپێكرد بۆ ئەو مەبەستەش قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرجەم ناوچەكانی عیراق و هەرێم تا سەعات 12:00 شەوی 21 لەسەر 22ی11 راگەیەنراو هاووڵاتیان پابەندكران لەكاتی سەردانیكردنی بژمێرەكان بۆ ماڵەكانیان ئامادەییان هەبێت و وەڵامی پرسیارەكانیان بدەنەوە، سەعات 12 ی شەوی 14-12-2024یش بەسەرکەوتویی كۆتایی بەپڕۆسەكە هات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

