دوو لیستی مووچه‌و 763 ملیار دینار مووچه‌خۆرانی بێ پاره هێشتۆته‌وه
کوردستان 10:17 AM - 2024-12-10
PUKMEDIA
مووچە و پارە
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیستی سێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق كردوه، به‌ڵام هێشتا فه‌رمانبه‌ران هیچ مووچهیەکیان وه‌رنه‌گرتووه‌و مووچه‌خۆران نزیكه‌ی دوو مانگه چاوه‌ڕوانی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌من.
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق زیاتر له 10 رۆژه، 763 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی مانگی 10 خستۆته سه‌ر هه‌ژماری دارایی هه‌رێم، به‌ڵام تائێستا به بیانوی كورتهێنانه‌وه مووچه‌ی مانگی 10ی دابهشنهكردوهو ئه‌مه‌ش بایكۆتی خوێندنی لە به‌شێك له فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای سلێمانی لێكه‌وتۆته‌وه.
لیستی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 لە بەغدایە
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمدا كهكۆپییهكی ده‌ست PUKMEDIA كه‌وتووه راگه‌یه‌ندراوه: "رۆژی 9-12-2024، لیستی مووچه‌ی مانگی 12ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمه‌وه ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ كراوه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتریش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان، لیستی مووچه‌ی مانگی 11ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه‌ی به‌غدا كردووه، به‌مه‌ش وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ لیستی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12ی فه‌رمانبه‌رانی لایه.
بایکۆت و داخستنی ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێکردەوە
هاوكات وه‌ڵامه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش بۆ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌رگای له‌سه‌ر چاوه‌ڕوانی حكومه‌تی هه‌رێم داخست بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی كه له‌مووچه‌دا هه‌یه‌و فه‌رمانبه‌رانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌دوو مانگه له‌چاوه‌ڕوانی مووچه‌ی مانگی 10 دا بوون، به‌ڵام چاوهڕوانییهكهیان درێژه‌ی كێشا بۆ مانگی 11 و 12 ش، لێكه‌وته‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی بایكۆت و داخستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندنیش ده‌ستیپێكردوه.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی PUKMEDIA، حكومه‌تی عیراق ئاماده‌یه بۆ هه‌ر سێ مانگه‌كه بڕی 2 ترلیۆن و 289 ملیار دینار بۆ هه‌رێم بنێرێت كه بۆ هه‌ر مانگێك 763 ملیار دینار ده‌كات، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم له‌رێی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ده‌ڵێت:" بۆ هه‌ر سێ مانگهکە 2 ترلیۆن و 994 ملیار دینارمان بۆ مووچه پێویسته، به‌و پێیه‌ش كورتهێنانی هه‌ر سێ مانگەکە ده‌گاته 705 ملیار دینار.
مووچەخۆرانی هەرێم دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم مووچه‌یه‌كی مووچه‌خۆران و وه‌زاره‌تی دارایی عیراقیش لیستی دوو مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی لایه، به‌ڵام مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نزیكه‌ی دوو مانگه هیچ مووچه‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه نه سه‌رۆكی حكومه‌ت و نه وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه و كاتی دابه‌شكردنی مووچه رانه‌گه‌یاندوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكی دیكه هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك هه‌موو جیهان پێده‌نێته ساڵێكی نوێوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا مووچه‌خۆران ته‌نها مووچه‌ی 9 مانگیان وه‌رگرتووه‌و له‌چاوه‌ڕوانی مووچه‌ی مانگی 10 دان و مووچه‌ی دوومانگهكهی دیكه‌شیان به‌نادیاریی ماوه‌ته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال چه‌ند خوێندنگایه‌ك له شارباژێڕ نۆژه‌نده‌كاته‌وه
12:37 PM - 2025-11-17 -
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كاره‌بای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
کوردستان 10:32 AM - 2025-11-17 -
كاره‌بای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
کوردستان 10:20 AM - 2025-11-17 -
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:15 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
عیراق 08:09 PM - 2025-11-16 -
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركی ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی به‌رده‌وامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

