گەلاوێژ کۆتایی هات و خەڵاتەکان دابەشکران
کوردستان 05:17 PM - 2024-12-07
PUKMEDIA
فێستیڤاڵی گەلاوێژ
بەدابەشکردنی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ، سێیەمین رۆژی 27 هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ سەرکەوتووانە کۆتایی هات.
وتاری کۆتایی فێستیڤاڵ لەلایەن د. ئیبتسام ئیسماعیل سەرۆكی بنكەی گەلاوێژ خوێنرایەوەو رایگەیاند: "بەشایەتی بەشداربوان و هەموو ئەوانەی رای خۆیان داوە فێستیڤاڵەکەمان بە سەرکەوتووی ئەنجامدا و گەلاوێژ هەمیشە بەردەوام دەبێت و میمبەری هەموان دەبێت، سوپاسی ماندووبونی سەرجەم بەشداربوان و میوانەکانمان دەکەین".
"لەم فێستیڤاڵەدا 179 بابەت لە شیعر و لێکۆڵینەوەو چیرۆک بەشداربوون و لیژنەکانی هەڵسەنگاندن یەکەم و دووەم و سێیەمیان هەڵبژارد، پێتان رادەگەیەنین هەتا شکۆی وشە بەردەوام بێت گەلاوێژیش هەر بەردەوام دەبێت"، د. ئیبتیسام وای وت.
لەدەستپێکی دابەشکردنی خەڵاتەکاندا خەڵاتی زێڕینی گەلاوێژ پێشکەش بە شاعیری کورد جەمال غەمبار کرا و خەڵاتی زێڕینی کوردستان پێشکەش بە نوسەری عەرەب واسینی ئەعرەج کرا.
هەر لە فێستیڤاڵەکەدا خەڵاتی یەکەمی شیعر و لێکۆڵینەوەو چیرۆک پێشکەش بە نوسەران و ئەدیبانی بادینان کرا، کەبەم شێوەیە بوو:
خەڵاتی یەکەمی لێکۆڵینەوە پێشکەش بە رێبەر کوردۆ کرا
خەلاتی یەکەمی چیرۆک پیشکەش بە کاهین کانی کرا
خەڵاتی یەکەمی شیعر پێشکەش بە میللەت محەمەد موحسین کرا
هاوکات لە فێستیڤاڵەکەدا خەڵاتی یەکەم و دووەم و سێیەم بۆ شیعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوە پیشکەشکرا کەبەم شێوەیە بوو:
خەڵاتی لێکۆڵینەوە:
خەڵاتی یەکەم ، سەروەت عەبدوڵڵا
خەڵاتی دووەم، شکار وەفا مەحمود
خەڵاتی سێیەم، محەمەد نەبی
خەڵاتی چیرۆک:
خەڵاتی یەکەم، عادل قادری
خەڵاتی دووەم، سوهەیب عەلی
خەڵاتی سێیەم، رەنج رەسوڵ رەزا
خەڵاتی شیعر:
خەڵاتی یەکەم، کەریم شەریف
خەڵاتی دووەم، ئەکرەم هەواس
خەڵاتی سێیەم، دڵشاد کاوانی
بەم شێوەیەش ئەمڕۆ شەممە کۆتایی هات بە 27هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ، کەماوەی سێ رۆژی خایاند و چەندین چالاکی ئەدەبی و هونەری و لێکۆڵینەوەی تێیدا پیشکەشکرا و تێیدا فێستیڤاڵەكە میوانداری 12 توێژەری كوردو فارس و عەرەبی کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی نەوت هەناردەکردن و دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان تاووتوێدەکات
06:25 PM - 2026-07-25 -
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سوریا 65 کەس بوونە قوربانی
03:25 PM - 2026-07-25 -
وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق هاوردەکردنی 33 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
03:10 PM - 2026-07-25 -
سەرۆككۆماری عیراق: مافەكانی ژنان دەپارێزین
11:35 AM - 2026-07-25
ئەمانەش ببینە
کوردستان 04:57 PM - 2026-07-25 د.بڕیار رەشید: زیاتر لە 50 ئیمزامان بۆ بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکان کۆکردووەتەوە
سهعدی پیره: داوا له سهرۆك بافڵ كراوه بهشداری كۆبوونهوهی لوتكه بكات
03:02 PM - 2026-07-25
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێک ئاڕاستەى بزوتنەوەی گۆڕان دەکات
01:01 PM - 2026-07-25
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە دیمەشق
10:45 AM - 2026-07-25
ئەمڕۆ پەرلەمانى عیراق کۆدەبێتەوە
10:09 AM - 2026-07-25
زۆرترین خوێنراو
-
سهعدی پیره: داوا له سهرۆك بافڵ كراوه بهشداری كۆبوونهوهی لوتكه بكات
کوردستان 03:02 PM - 2026-07-25 -
د.ئەبوبەكر خۆشناو، سیاسەتمەدار و ڕووناکبیر
بیروڕا 01:33 PM - 2026-07-25 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێک ئاڕاستەى بزوتنەوەی گۆڕان دەکات
کوردستان 01:01 PM - 2026-07-25 -
سەرۆككۆماری عیراق: مافەكانی ژنان دەپارێزین
عیراق 11:35 AM - 2026-07-25 -
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە دیمەشق
جیهان 10:45 AM - 2026-07-25 -
ئەمڕۆ پەرلەمانى عیراق کۆدەبێتەوە
عیراق 10:09 AM - 2026-07-25 -
سبەینێ مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت
کوردستان 09:17 AM - 2026-07-25 -
هەناردەى نەوتى عیراق بە ڕێژەى 85% دابەزیوە
عیراق 10:28 PM - 2026-07-24



.jpg)



دابەزێنە

