به‌بودجه‌و داهاتی ناوخۆ ده‌توانرێت مووچه‌ی سێ مانگ دابه‌شبكرێت
کوردستان 10:48 AM - 2024-12-06
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
وه‌ڵامه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌رگا له‌سه‌ر چاوه‌ڕ‌وانی حكومه‌تی هه‌رێم داده‌خات بۆ پڕ‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی كه له‌مووچه‌دا هه‌یه‌و فه‌رمانبه‌رانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌دوو مانگه له‌چاوه‌ڕ‌وانی مووچه‌ی مانگی 10 دا بوون، به‌ڵام چاوه‌ڕ‌وانییه‌كه‌یان درێژه‌ی كێشا بۆ مانگی 11 و 12 ش، لێكه‌وته‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی بایكۆت و داخستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندنیش ده‌ستیپێكردوه.
هه‌فته‌یه‌كه وه‌زاره‌تی دارایی عیراق 763 ملیار دیناری خستووه‌ته سه‌ر هه‌ژماری دارایی هه‌رێم، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم به بیانوی كورتهێنانی مووچه، هێشتا لیستی مووچه‌ی مانگی 10 ی رانه‌گه‌یاندوه، له‌كاتێكدا كورتهێنانی ئه‌و مانگه بڕ‌ی 250 ملیار دیناره.
پابه‌ند نه‌بونی هه‌رێم كێشه‌ی مووچه‌ی دروستكردووه
هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ وێبسایتی PUKMEDIA ده‌ڵێت: "له‌وه‌ڵامی فراكسیۆنه‌كه‌ماندا سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌م بووه‌و پابه‌ندنه‌بووه به‌بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بودجه، هه‌ر ئه‌مه‌شه بوه‌ته هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، كه‌واته به‌پێی وته‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی بێت پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم كورتهێنانی مووچه پڕبكاته‌وه".
"راسته بڕ‌یاری دادگای فیدراڵی هه‌یه بۆ پرسی بودجه و دوانه‌كه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، به‌ڵام یاسای بودجه‌ش هه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌كات به راده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان به‌حكومه‌تی فیدراڵ، كه حكومه‌تی هه‌رێم پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بووه، بۆیه ئێمه بۆ هه‌ر مانگێك كه‌له‌ساڵی 2024 ماوه، بڕ‌یارمانداوه بڕ‌ی 761 ملیار دینار بنێرین و ئه‌و كورتهێنانه‌ی كه هه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیه‌وه ده‌بێت خۆی چاره‌سه‌ری بكات"، هه‌رێم كه‌مال ئاغا وایوت.
به‌غدا كورتهێنانی مووچه پڕ‌ناكاته‌وه
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی PUKMEDIA ، حكومه‌تی عیراق ئاماده‌یه بۆ هه‌ر سێ مانگه‌كه بڕ‌ی 2 ترلیۆن و 289 ملیار دینار بۆ هه‌رێم بنێرێت كه بۆ هه‌ر مانگێك 763 ملیار دینار ده‌كات، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم له‌رێی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ده‌ڵێت:" بۆ هه‌ر سێ مانگه 2 ترلیۆن و 994 ملیار دینارمان پێویسته، به‌و پێیه كورتهێنانی هه‌ر سێ مانگه ده‌گاته 705 ملیار دینار".
هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌مه له‌جێبه‌جێكردنی بڕ‌یاری دادگای فیدراڵی
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق له‌دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌راسته‌وخۆ به فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگه‌یاند:" كه 730 ملیار دیناریان بۆ هه‌رێم ناردوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌مته‌رم بووه له‌جێبه‌جێكردنی بڕ‌یاری دادگای فیدراڵی بۆ ناردنی داهاتی نانه‌وتی بۆ عیراق.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند:"جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌كانی ناو یاسای بودجه‌و كێشه‌ی راده‌ستنه‌كردنی داهاتی نانه‌وتی و گومرگی و خاڵه سنوره‌كان كێشه‌ی بۆ مووچه‌ی هه‌رێم دروستكردووه‌و به‌و هیوایه‌ین به‌هه‌مواری یاسای بودجه‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت".
حكومه‌ت ده‌توانێت پشت به‌داهاتی ناوخۆ ببه‌ستێت
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم مانگانه‌ی 300 ملیار دیناره، هاوكات به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی PUKMEDIA، حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پڕ‌كردنه‌وه‌ی كورتهێنانی مووچه ده‌توانێت پشت به‌داهاتی ناوخۆ ببه‌ستێت، له‌كاتێكدا سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن رایگه‌یاندبوو:" حكومه‌تی هه‌رێم داهاتی 6 مانگی ره‌وانه‌ی عیراق نه‌كردوه كه بڕ‌ه‌كه‌ی ده‌گاته زیاتر له 1 ترلیۆن و 800 ملیار دینار".
بژارده‌كانی چاره‌سه‌ری مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ
حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌توانێت به‌چه‌ند بژارده‌یه‌ك دۆخه‌كه تێپه‌ڕ‌ێنێت كه.
یه‌كه‌م : حكومه‌تی عیراق 763 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی مانگی 10 ناردووه، هاوكات ده‌توانرێت له‌داهاتی ناوخۆ كه مانگانه 300 ملیار دیناره ئه‌و كورتهێنانه‌ی مووچه پڕ‌بكاته‌وه‌و مووچه‌ی پێ دابه‌شبكات.
دووه‌م: حكومه‌تی عیراق بڕ‌یاریداوه بۆ مانگه‌كانی 11 و 12 ش بڕ‌ی 763 ملیار دیناری دیكه بۆ هه‌رێم بنێرێت كه به هه‌ردوو مانگه‌كه ده‌گاته 1 ترلیۆن و 526 ملیار دینار كه به‌بێ داهاتی ناوخۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت مووچه‌ی مانگی 11 دابه‌شبكات كه بڕ‌ه‌كه‌ی ده‌گاته 998 ملیار دینار.
سێهه‌م: له‌ناردنی دوو 763 ملیار دیناریی بۆ مانگه‌كانی 11 و 12ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن عیراقه‌وه، بڕ‌ی 528 ملیار دینار ده‌مێنێته‌وه، كه ده‌كرێت له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ كورتهێنانی مووچه‌ی مانگی 12ی پێ چاره‌سه‌ر بكرێت و له‌مانگی یه‌كدا مووچه‌ی مانگی 12ی پێ دابه‌شبكات.
به‌م میكانزمانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت مووچه‌ی هه‌رسێ مانگه‌كانی كۆتایی ئه‌مساڵ دابه‌شبكات و هیچ مووچه‌یه‌كیش پاشه‌كه‌وت نه‌كات، یان نه‌فه‌وتێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كاره‌بای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركی ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی به‌رده‌وامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان هه‌یه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

