بەرزبوونەوەی رێژەی دانیشتوان كاریگەری لەسەر بەشە بودجەی هەرێم دەبێت
کوردستان 12:08 PM - 2024-11-28
PUKMEDIA
پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لەعیراق
لەشیكارییەكدا كە PUKMEDIA لەكۆی گشتی دانیشتوانی عیراق بۆ زانینی رێژەی دانیشتوانی هەرێم بەپێی ئەنجامی بەرایی نوێترین سەرژمێریی ئەنجامیداوە دەركەوتووە، كە رێژەی دانیشتوانی هەرێم لە%14.03 دانیشتوانی عیراق پێكدەهێنێت، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت: "بەرزبوونەوەی رێژەی دانیشتوان كاریگەری لەسەر بەشە بودجەی هەرێم و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانیش دەبێت".
بەپێی ئەنجامی بەرایی سەرژمێرییە گشتییەكە دانیشتوانی عیراق 45 ملیۆن و 407 هەزار و 895 كەسن، هاوكات ژمارەی دانیشتوانی هەرێمیش 6 ملیۆن و 370 هەزار و 668 كەسە.
پێویستە بەپێی رێژەی دانیشتووان مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بكرێت
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"بەرزبوونەوەی رێژەی دانیشتوانی هەرێم بەپێی سەرژمێری گشتی عیراق، كاریگەری باشی لەسەر زیادبوونی بەشە بودجەی هەرێم لەبودجەی سیادی و بەشەدەرمان و سەبەتەی خۆراك و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان دەبێت".
"بۆیە پێویستە بەپێی رێژەی دانیشتووان مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بكرێت، بێگومان بەمەش بەشە بودجەی هەرێم زیاد دەكات و كاریگەری لەسەر مووچەی مووچەخۆران و بوژاندنەوەی كەرتی وەبەرهێنان و تەواوكردنی پڕۆژەكان و پرسە ئابورییەكانی دیكە دەبێت" د. بڕیار رەشید وادەڵێت.
بەرزبوونەوەی رێژەی دانیشتوانی هەرێم كاریگەری لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان دەبێت
دانیشتوانی هەرێمی كوردستان كە 6 ملیۆن و 370 هەزار و 668 كەسە، دابەشبوون بەسەر پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و ئیدارە سەربەخۆكاندا كە لەو ژمارەیە، 3 ملیۆن و 200 هەزار و 506 كەسیان لەڕەگەزی نێرن و 3 ملیۆن و 170 هەزار و 162 كەسیان لەڕەگەزی مێ-ن.
هاوكات كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەوێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەرزبوونەوەی رێژەی دانیشتوانی هەرێم كاریگەری لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان دەبێت، هاوكات لەگەڵ ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق چەند بڕگەیەكی لەیاسای بودجە هەمواركردووەتەوەو ناردویەتی بۆ ئەنجومەنی نوینەران، بەڵام هیچ كام لەو بڕگە هەمواركراوانە پەیوەندیان بەبڕگەی مووچەو بەشە بودجەی هەرێمەوە نییە".
"دەكرێت بۆ ساڵانی ئایندە كورد رێژەی دانیشتووان بكاتە پێوەر بۆ دیاریكردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان، بەڵام بەپێی ئەم یاسایەی لەئێستادا هەیە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی داهاتووش وەك رابردوو دەبێت"، كاروان یاروەیس وایوت.
بەپێی بەدواداچونەكانی PUKMEDIA لە بودجەی گشتی عیراق كەساڵانە بۆ هەرێم دێت و ریژەكەی %12.67 ە دەگاتە 20 ترلیۆن دینار، كە مانگانە 1.6 ترلیۆن دینار دەكات، بەڵام ئەگەر بەپێی رێژەی دانیشتوان بودجە بۆ هەرێم بنێرێت كە لەئێستادا دانیشتوانەكەی %14.03یە پێویستە نزیكەی 22 ترلیۆن دینار بۆ هەرێم بنێرێت.
دوای نزیكەی 40 ساڵ، رۆژی 2024-11-20 پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لەعیراق و هەرێمی كوردستان دەستیپێكردوو لەئێستادا قۆناغی سییەمی پڕۆسەكە بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
ئەمانەش ببینە
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
05:37 PM - 2026-02-27
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
02:55 PM - 2026-02-27
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
12:08 PM - 2026-02-27
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
08:34 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

