پرۆسەی سەرژمێری لەهەرێم و عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 08:03 AM - 2024-11-20
PUKMEDIA
نەخشەی عیراق
دوای نزیکەی 40 ساڵ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2024-11-20 پرۆسەی سهرژمێری گشتی له عیراق و ههرێمی كوردستان دەستیپێکرد و سبەینێش پرۆسەکە بەردەوام دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرجەم ناوچەکانی عیراق و هەرێم تا سەعات 12:00 شەوی 21 لەسەر 22ی11 راگەیەنراوە و پێویستە هاووڵاتیان لەکاتی سەردانیکردنی بژمێرەکان بۆ ماڵەکانیان ئامادەییان هەبێت و وەڵامی پرسیارەکانیان بدەنەوە.
هاوکات لەڕۆژی 15ی11ی2024 ەوە قۆناغی یەکەمی پرۆسەی سەرژمێری لە هەرێم و عیراق دەستیپێکردووە و ئەمڕۆش قۆناغی دووەمی پرۆسەکەیە کە دوو رۆژ دەخایەنێت و تیمەكان سەردانی ماڵی هاووڵاتیان دەكەن بۆ وەرگرتنی ژمارەی تەواوی ئەندامی خێزانەكان و چەندین زانیاری دیکە کە خۆی لە 70 پرسیاردا دەبینێتەوە.
تا ئێستا کار بەسەرژمێری ساڵی 1957 دەکرێت
بەپێی بەدواداچوونەکانی PUKMEDIA و ئەو ئامارانەی لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عیراقەوە بڵاوکراونەتەوە:"یەکەم سەرژمێری لەساڵی1884 لەعیراق ئەنجامدراوە کە ئەوکات رێژەی دانیشتوان ملیۆنێک و 400 هەزار کەس بووە، دواتریش چەندین سەرژمێری دیکە ئەنجامدراوە و دواین سەرژمێریش لەساڵی 1957 بووە، کە تێیدا رێژەی دانیشتوانی عیراق 6 ملیۆن و 536 هەزار و 109 کەس بووە و تا ئێستاش کار بەو سەرژمێرییە دەکرێت.
رێژەی دانیشتوان بە 43 ملیۆن کەس دەخەمڵێنرێت
هاوکات لەساڵەکانی(1967،1977،1987) دا سەرژمێری ئەنجامدراوە، بەجۆرێک بەپێی ئەنجامی سەرژمێری ساڵی 1987 لەوکاتەدا ژمارەی دانیشتوانی عیراق بەرزبووەتەوە بۆ 16 ملیۆن و 335 هەزار و 199 کەس کە بەراورد بە سەرژمێری ساڵی 1977 ژمارەی دانیشتوان نزیکەی 4 ملیۆن کەس زیادیکردووە کە دەکاتە 36% ، هەروەک پێشبینیشدەکرێت
لەسەرژمێری ساڵی 1987 بۆ 2024 زیاتر لە 27 ملیۆن کەس زیادیکردبێت، ئامارەکانی
وەزارەتی پلاندانانی عیراقیش رێژەی دانیشتوان بە 43 ملیۆن کەس دەخەمڵێنێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە دواین سەرژمێری لەساڵی 1997 لە 15 پارێزگای عیراق جگە لە 3 پارێزگاکەی هەرێم ئەنجامدراوە و
تێیدا ژمارەی دانیشتوانی عیراق 22 ملیۆن و 46 هەزارو 244 کەس بوون، کە
بەراورد بەسەرژمێری 10 ساڵی رابردوو لە 35% ژمارەی دانیشتوان زیادیکردووە.
43 ملیۆن کەس لەعیراق سەرژمێری دەکرێن
سەرژمێری پرۆسەیەکی گرنگە و بۆ 43 ملیۆن كهس لهعیراق ئهنجامدهدرێت، ههربۆیه زیاتر له 400 ملیار دینار بۆ جێبهجێكردنی تهرخانكراوه، هاوکات 120 ههزار سهرژمێركار لهعیراق و ههرێمی كوردستان بهشدار دهبن له سهرژمێری گشتیی دانیشتوان و هەر بژمێرێک لەشارەکاندا 120 خێزانی پێدراوە و لە گوندەکانیشدا 40 خێزان، بەشێوەیەکی گشتی تیمەکان تا کۆتایی هاتنی پرۆسەکە 3 جار سەردانی ماڵی هەر خێزانێک دەکەن بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان و وهڵامی زیاتر له 70 پرسیار لهو خێزانانه وهردهگرن كهسهردانیان دهكهن و رۆژی 2024-12-10بە تەواوی کۆتایی بەپرۆسەکە دێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچهخۆرانی ههرێم مهترسی دووبارهبوونهوهی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان ههیه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

