یه‌كێتی بەڵێنەکانی هه‌ڵبژاردن جێبەجێ دەکات
کوردستان 09:24 AM - 2024-11-06
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و دروشم و بەڵێنانە ده‌كات كه له هه‌ڵبژاردندا هه‌یبوون، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی راستكردنه‌وه‌ی رێڕ‌ه‌وی حكومڕ‌ان و كۆتاییهێنان به‌خۆسه‌پێنی، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیش متمانه‌ی ته‌واویان به‌یه‌كێتییه بۆ باشكردنی بارودۆخه‌كه‌و دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆیان، دوو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش ده‌ڵێن: "دروشم و بەڵێنەکانی یه‌كێتی له‌سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی دانرابوون، هه‌روه‌ها یه‌كیتی پاشه‌كشه له بەڵێنەکانی ناكات و كار بۆ جێبه‌جێكردنیان ده‌كات".
یه‌كێتی هه‌موو بەڵێنەکانی جیبه‌جێ ده‌كات
دوای ئاشكرابوونی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كار بۆ جێبه‌جیكردنی ئه‌و بەڵێنانە ده‌كات كه له هه‌ڵبژاردندا هه‌یبوون، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی هاووڵاتیاندایه و دروشم و بەڵێنەکانیش له‌سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی دانراون.
فریال عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "دروشمی 'راستكردنه‌وه‌ی رێڕ‌ه‌وی حكومڕ‌انی' كه دروشمێكی سه‌ره‌كی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌ماندا، ئه‌م دروشمە له سۆنگه‌ی هه‌ستركردن به به‌رپرسیارێتی دانراوه، چونكه حكومه‌ت له‌بری ئه‌وه‌ی ببێته خزمه‌تكاری خه‌ڵك، بووه حكومه‌تی بنه‌ماڵه‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه جیاوازی له‌نێوان ناوچه‌كاندا ده‌كرا".
"یه‌كێتی سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بەڵێنی 'راستكردنه‌وه‌ی رێڕ‌ه‌وی حكومڕ‌انی' بۆئه‌وه‌ی له‌كابینه‌ی داهاتوو حكومه‌ت خزمه‌تی هاووڵاتیان بكات، له دواكۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیشدا جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ تا حكومه‌تێكی دادپه‌روه‌ر دروستبكرێت"، فریال عه‌بدوڵڵا وای وت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "یه‌كێتی هه‌موو بەڵینەکانی جێبه‌جێ ده‌كات و له‌دوای پێكهێنانی حكومه‌تیش ئه‌مه به رووونی ده‌بیندرێت، متمانه‌ی خه‌ڵكیمان به‌ده‌ستهێناوه و ده‌نگه‌كانمان 97٪ زیادیكردووه، هه‌موو دروشمه‌كانمان ده‌كه‌ینه راستی كه سه‌رجه‌میان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانن، چونكه یه‌كێتی پێیوایه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌موو ناوچه‌كان بێت، دروشمه‌كانی یه‌كێتیش له راستییه‌كی تاڵه‌وه هاتوون و هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ چاكردنی ئه‌و واقعه تاڵه‌یه".
یه‌كێتی پاشه‌كشه له بەڵێنەکانی ناكات
متمانه‌ی هاووڵاتیان به یه‌كێتی وایكردوه كه یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بافڵ سووربێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌و بەڵێنانەی كه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌نگده‌رانی دابوو.
خدر مسته‌فا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "توانیمان به‌پشتیوانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان رێژه‌ی ده‌نگی یه‌كێتی به‌رزبكه‌ینه‌وه، ئه‌م متمانه‌یه‌ی هاووڵاتیان به یه‌كێتی، واده‌كات یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بافڵ سووربێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌و بەڵێنانەی كه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا هەیبوو، له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیشدا ته‌ئكید له‌سه‌ر 'راستكردنه‌وه‌ی رێڕ‌ه‌وی حكومڕ‌انی' و 'كۆتاییهێنان به خۆسه‌پێنی كراوه‌ته‌وه' و یه‌كێتی به هیچ جۆرێك پاشه‌كشه له بەڵینەکانی ناكات".
"یه‌كێتی پێش هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك دركی به‌وه‌كرد كه رێڕ‌ه‌وی حكومڕ‌انی به‌جۆرێكه كه هه‌رێمی كوردستانی لاوازكردووه و به‌ره‌و هه‌ڵدێرو كاره‌ساتی ده‌بات، بۆیه له‌پێناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بریارماندا كه رێڕ‌ه‌وی حكومڕ‌انی راستبكه‌ینه‌وه تا خه‌بات و قوربانیدانمان رووبه‌ڕ‌ووی له‌ناوچوون نه‌بێته‌وه، یه‌كێتی به‌دروشمه‌كانی دڵنیاییدایه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كه ژیانێكی شایسته‌یان بۆ دابینده‌كات له‌خه‌می هه‌موولایه‌كدا ده‌بێت، خه‌ڵكیش متمانه‌یان به یه‌كێتی كرد‌و ئه‌م متمانه‌یه له‌ده‌ست ناده‌ین"، خدر مسته‌فا وای وت.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كۆمه‌ڵێك دروشمی هه‌بوو، كه 'راستكردنه‌وه‌ی رێڕ‌ه‌وی حكومڕ‌انی' سه‌ره‌كیترینیان بوو، هاووڵاتیانیش متمانه‌یان به یه‌كێتی به‌خشی و رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی زۆر به‌رزبووه‌وه، له‌ئێستاشدا دوای پڕ‌ۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئاشكرابوونی ئه‌نجامه‌كان، یه‌كێتی كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بەڵینەکانی ده‌كات، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیدایه بێجیاوازی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
ئەمانەش ببینە
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
05:37 PM - 2026-02-27
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
02:55 PM - 2026-02-27
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
12:08 PM - 2026-02-27
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
08:34 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

