عیماد ئەحمەد: سەرژمێری گشتی بۆ هەرێم دەبێتە بەڵا
کوردستان 09:43 PM - 2024-10-30
PUKMEDIA
عیماد ئەحمەد
لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە سەرژمێری گشتی دەڵێت: "کابینەی محەمەد
شیاع سودانی بۆ مەرامی شاراوەی سەرۆک وەزیران دەیەوێت سەرژمێریی سەرتاسەریی لە 20
و 21ـی 11ـی ئەمساڵ لە عیراقی فدراڵدا ئەنجام بدات، سەرژمێرییەکە
دەبێتە تاپۆی رەشی عوسمانیی لە دەستی نەیارەکانی کوردا و دەبێتە (عقب ئاخیل) بۆ
ماددەی 140ـی دەستور و بۆ هەرێمی کوردستانیش دەبێتە بەڵایەک بۆ رێژەی کورد لەسەر
ئاستی عیراق و رەنگدانەوەی نەرێنی لە داهات و موازەنەی ساڵانەی ناوەندی عیراق و
ژمارەی نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عیراقدا دەبێت کە قەرەبووکردنەوەیان مەحاڵە".
عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن
و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارێکدا کە لەبەشی بیروڕای PUKMEDIA بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: "بێگومان سەرژمێری گشتیی لە هەر دەوڵەت و قەوارەیەکدا پێویستە بۆ رێکخستنەوەی کاروباری ئیداری و زانینی
باری ئابوریی و مرۆیی و دیموگرافی و ژمارەی دانشتوان و پێکهاتە جیاوازەکانی وڵات، بە
پێی سەرچاوەکان، لە دێر زەمانەوە و لە سەردەمی سۆمەرییەکانەوە سەرژمێریی کراوە بۆ
زانینی ژمارەی لاوان و فراوانکردن و بەهێزکردنی لەشکرەکەیان و بۆ زانینی ژمارەی دەوڵەمەند
و کاسبکار و پیشەوەر و جوتیار ،بە ئامانجی وەرگرتنی باج و زیادکردنی داھات و دەرامەتی
خەزێنەی دەوڵەتەکەیان".
"ئێستا
کابینەی محەمەد شیاع سودانی بۆ مەرامی شاراوەی سەرۆک وەزیران، دەیەوێت سەرژمێریی سەرتاسەریی
لە(20 - 21)ی مانگی یانزەی ئەم ساڵ لە عێراقی فدراڵدا ئەنجام
بدات کە بێگومان بەھیچ شێوەیەک لەبەرژەوەندیی گەلی کوردستاندا نیە، بەتایبەتی لە دۆخی
نالەباری ناوچە کوردستانییە کێشە لەسەرەکان، بۆیە پێویستە سەرکردایەتی هەرێمی
کوردستان لە ئاستی لێپرسراوێتیی مێژوویی خۆیدا بێت و بەدەستە جەمعی دوور لە ململانێی
سیاسی و بەرژەوەندیی تایبەت و حزبیی، هەوڵی چارەسەرکردنی ئاشتیانەی بدات و کورد لە
گۆڵمەزێکی تر رزگار بکات"، عیماد ئەحمەد وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشداوە: "ئاشکرایە ناوچە
کوردستانیە کێشەلەسەرەکان لە دوای شەڕی داعش و ( 16)ی ئکتۆبەرەوە توشی دەیان کێشەی
دیموگرافی و ئیداری و سیاسیی بوونەتەوە بەم سەرژمێرییە توشی کارەساتی نیشتیمانی و
نەتەوەیی دەبنەوە چونکە زەمینەسازیی و خۆئامادەکردنی باش و تۆکمەی لەلایەن خۆمانەوە
بۆ نەکراوە، بۆیە سەرژمێرییەکە دەبێتە تاپۆی رەشی عوسمانیی لە دەستی نەیارەکانی
کوردا و دەبێتە (عقب ئاخیل) بۆ ماددەی ( 140 )دەستور و بۆ هەرێمی کوردستانیش دەبێتە
بەڵایەک بۆ رێژەی کورد لەسەر ئاستی عیراق و رەنگدانەوەی نەرێنی لە داهات و موازەنەی
ساڵانەی ناوەندی عیراق و ژمارەی نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عیراقدا دەبێت کە قەرەبووکردنەوەیان
مەحاڵە".
دەشڵێت: "راگرتنی ئەم سەرژمێرییە ئەرکێکی
ئێجگار گرنگ و چارەنوسسازە، بۆیە پێویستە بە پەلە و بێ دواکەوتن، هەموو لایەنە سیاسەکانی کورد بەبێ جیاوازیی، هەڵوێستی
سیاسیان یەکبخەن و یەک دەنگ و یەک بڕیاربن
بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و قورسایی خۆیان و دۆستەکانیان بخەنە گەڕ لە بەغدا چ لەناو
پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی کۆمار و دادگای ئیتحادی و چ لەگەڵ مەرجەعیەت
بە ئامانجی راگرتنی و دواخستنی پڕۆسەی سەرژمێریی بۆ کاتێکی تری گونجاو".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

