حکومەت لەپێناو 'هەژماری من' دژایەتی تەوتین و بڕ‌یاری دادگای فیدراڵی دەکات
کوردستان 03:52 PM - 2024-10-29
PUKMEDIA
هەژماری من کۆتایی هاتووە
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دوو وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نوسراوی ره‌سمی دژی بڕ‌یاری دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی ته‌وتینی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌وه‌ستنه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت پرۆژه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا بسه‌پێنن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌یمانی و راپه‌ڕین ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كه به‌ناوی (هه‌ژماری من)ه كۆتایی هاتووه‌و ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشلكردنانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی، سكاڵای له‌سه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیرانی دارایی و ناوخۆ تۆمار كردوه.
سه‌رۆكی دیوان دژی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌وه‌ستێته‌وه
دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌نوسراوێكدا كه رۆژی 27-10-2024 ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی داد - داواكاری گشتی، وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و دارایی كردوه رایگه‌یاندوه، "هه‌ر به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری بانكێك، یان ئه‌فسه‌رو پۆلیسێك رێگری له‌كارمه‌ندانی 'هه‌ژماری من' بكات، سزا بدرێت."
نوسراوه‌كه‌ی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه ژماره 5171 و ئیمزای ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی له‌سه‌ره، تێیدا هاتووه، "پشتبه‌ست به‌په‌سندكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پڕ‌ۆژه‌ی 'هه‌ژماری من' پڕ‌ۆژه‌یه‌كی گشتگیر‌و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران."
به‌به‌ڵگه‌وه..وه‌زیری دارایی دژی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌وه‌ستێته‌وه
هاوكات به‌پێی نوسراوێكی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ژماره 390 كه له رۆژی 28-10-2024 به‌ئیمزای ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی ده‌رچووه‌و ئاراسته‌ی بانكه بازرگانییه‌كانی (مه‌ڵكه‌ندی، توی مه‌لیك، تانجه‌ڕ‌ۆ، هه‌ڵه‌بجه و چه‌مچه‌ماڵ) كراوه، داوایان لێكراوه پابه‌ندبن به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی 'هه‌ژماری من.'
له نووسراوه‌كه‌دا
هاتووه: "هه‌ر به‌ڕ‌ێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رێك له‌و بانكانه‌ی تایبه‌تكراون بۆ
جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه، رێگری و ئاسته‌نگ بۆ كارمه‌ندانی 'هه‌ژماری من' دروست
بكات، دووچاری لێپرسینه‌وه ده‌بێت."
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: تەوتین چارەسەرە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم
کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم روونە و هیچ تانەو رەتکردنەوەیەک هەڵناگرێت و ئەگەر تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەتایبەت مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی لە بانکە حکومییەکانی (رەشید و رافیدەین و بانکی بازرگانی عیراقی) بکرێت، ئەوا وەزارەتی دارایی عیراق پابەند دەبێت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عیراق".
"کۆتایی هاتنی
پرۆژەی هەژماری من لە سلێمانی و هەڵەبجە و کردنەوەی لقی بانکە فیدراڵییەکان لەو
دوو پارێزگایە و تەوتینی مووچەخۆران لەو بانکانە جێبەجێکردنی یاسا و رێزگرتنە لێی،
کەدادگای فیدراڵی وەک بەرزترین دەسەڵاتی بڕیاردان لەبارەی تەوتینی مووچەخۆرانی
هەرێمەوە دەریکردووەو هاوکات وەڵامدانەوەی داوای مووچەخۆرانی هەرێمیشە"،
کاروان یاروەیس وای وت.
وه‌زیری ناوخۆ دژی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌وه‌ستێته‌وه
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له‌نوسراوێكدا رایگه‌یاندوه:" له‌سلێمانی پێچه‌وانه‌ی بڕ‌یاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان "ته‌وتین" ده‌ستیپێكردووه. ده‌شڵێت "جگه له 'هه‌ژماری من'، هیچ پڕ‌ۆژه‌یه‌كی دیكه په‌سه‌ندكراو نییه."
نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه ئه‌مڕ‌ۆ (سێشه‌ممه، 29-10-2024) به ژماره 32015 و ئیمزای رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی ده‌رچووه، له‌وه‌ڵامی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، "هه‌ندێك دامه‌زراوه له پارێزگای سلێمانی و هه‌ندێك شوێنی دیكه، پێچه‌وانه‌ی بڕ‌یاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ده‌ستیان به‌پڕ‌ۆسه‌یه‌كی دیكه كردووه به‌ناوی (ته‌وتین) له ده‌ره‌وه‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان."
وه‌زاره‌تی ناوخۆ به به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی راگه‌یاندووه، " جگه له‌پڕ‌ۆژه‌ی 'هه‌ژماری من' هیچ كار و به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌دیجیتاڵكردنی مووچه‌ی كه‌رتی گشتیی په‌سه‌ندكراو نییه. كاری پێویست بكه‌ن به هاوكاریكردن و ئاسانكاری بۆ تیمه‌كانی 'هه‌ژماری من' بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن."
وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی: هەژماری من بووبە رابردوو
سۆزان مەنسور وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی
لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەژماری من بوو بەڕابردوو، شتێك نەماوە بەوناوەوە
و كۆتایی هاتووە، پێویستە تاكۆتایی ساڵ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم لەیەكێك لەبانكە
حكومییەكانی عیراق تەوتینیان بۆبكرێتەوە".
"هەژماری من پڕۆژەیەكی شەخسییەو تەواو پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییە، فراكسیۆنەكەشمان بەئەركی خۆی دەزانێت لەپێناو كۆتایی هاتنی دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەوڵی جددی تر بدات بۆ ئەوەی بەپێی بڕ‌یاری دادگای فیدراڵی ئەو كێشەیە چارەسەر بكات، كەچاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ساڵ بتوانین چارەسەری ئەو كێشەیە بكەین"، سۆزان مەنسور وادەڵێت.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌دا كه له‌دژی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی ته‌وتینی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌درێت، ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانی له‌دادگای فیدراڵی سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و دارایی تۆمار ده‌كات به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی رێگری ده‌كه‌ن له ته‌وتین كردنی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، كه بڕ‌یاڕ‌ی دادگای فیدراڵییه‌و ده‌یانه‌وێت به‌زۆر پرۆژه‌یه‌كی دیكه به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا بسه‌پێنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردی‌دا
06:57 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
لە PUKMEDIA وە نرخی دراوەكان بزانە
10:22 AM - 2026-01-18
عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
08:10 PM - 2026-01-17
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17







دابەزێنە

