تەوتینی مووچەخۆران لەسلێمانی دەستیپێكرد
کوردستان 05:56 PM - 2024-10-13
PUKMEDIA
دراوی عیراقی، لۆگۆی بانكی TBI
تەوتینی مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی لە یەكێك لەبانكە حكومییەكانی عیراق كە نووسینگەی لەپارێزگاكە هەیە دەستیپێكرد، وتەبێژی هێزەكانی ٧٠ ش دەڵێت: "فۆرمی تەوتینمان بەسەر هێزەكانماندا دابەشكردووەو كۆتایی بە هەژماری من هاتووە"، هاوكات فۆڕمی تەوتینی مووچەخۆران گەیشتووەتە بەشێك لە هێزەكانی ناوخۆ.
هەژماری من هی مەسرورە
سەرۆك بافڵ لە كەرنەڤاڵی ناساندنی كاندیدانی لیستی ١٢٩ـی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دا لە كۆیە رایگەیاند: " (هەژماری من) نە هی منەو نە هی ئێوەیە، هەژماری مەسرورە، مووچەخۆران دەبێت تەوتین بكەن نەك هەژماری من".
مووچەخۆرانی هەرێم هەژماری من كە مەسرور بارزانی بڕیاری لێداوە وەك هەژماری بانكی بۆ مووچە خۆرانی هەرێم بكرێتەوە، رەتدەكەنەوەو پێیانوایە ئەو پڕۆژەیە خراوەتە خزمەت بنەماڵەیەك و لەبەرژەوەندی شەخس و لەدژی مووچەخۆرانە، هاوكات لەگەڵ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیش یەكناگرێتەوە، هەر ئەمەش بەهۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەكانیان لە بەغداوە دەزانن.
وتەبێژی هێزەكانی ٧٠: دەستمان بەپڕكردنەوەی فۆڕمی تەوتین كردووە
ئەحمەد لەتیف وتەبێژی هێزەكانی ٧٠ بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "وەك هێزەكانی ٧٠ بەڕەسمی لەگەڵ بانكی بازرگانی عیراقی TBI، رێككەوتنمان كردووە كەلەڕێگەی ئەوانەوە كە بانكێكی حكومی عیراقین و نووسینگەیان لەسلێمانی هەیە، تەوتین بۆ هێزەكانمان بكەینەوە، ئەمەش لەچوارچێوەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا دەبێت".
"ئەمڕۆ یەك شەممە دەستمان بەدابەشكردنی فۆڕمی تەوتین بۆ هێزەكانمان كردووەو لەچوارچێوەی رێكارەكانیشدا زیاتر لە ٧٠ كارمەندمان خولی چۆنێتی پڕكردنەوەی فۆڕمەكانیان بینیوەو لەئێستادا دەستبە پڕكردنەوەی فۆڕمەكان كراوە" وتەبێژی هێزەكانی ٧٠ وایوت.
راشیگەیاند: "لەژێر رێنمایی و داواكاری بانكە فیدراڵییەكەدا فۆڕمەكە پڕدەكرێتەوەو پێداویستییەكان ئامادە دەكرێن و پاشان بۆ مەبەستی تەوتین ئاڕاستەی بانكی بازرگانی عیراق دەكرێت لەسلێمانی".
هێزەكانی ناوخۆش فۆڕمی تەوتین پڕدەكەنەوە
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA تەوتینكردنی مووچەخۆران لەپارێزگای سلێمانی تەنها لەهێزەكانی 70 وە دەستی پێنەكردووە، بەڵكو فۆڕمەكە گەیشتووەتە بەشێك لە هێزەكانی ناوخۆو كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆش هاوشێوەی هێزەكانی 70 دەستیان بەپڕكردنەوەی فۆڕمەكە كردووە".
PUKMEDIA زانیویەتی كە لەداهاتوویەكی نزیكدا بەڕێوەبەرایەتییەكانی دیكەی سلێمانیش ئەو فۆڕمەیان بەدەست دەگات و دەتوانن لە بانكی بازرگانی عیراقی TBI، تەوتین بكەن.
تەوتین لیستی مووچەی هەرێم لەناوی دووبارەو بندیوار پاك دەكاتەوە
دادگای فیدراڵی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە لەنێوان بەغداو هەولێردا بڕیاریداوە مووچەخۆرانی هەرێم لە یەكێك لە بانكە حكومییەكانی عیراق تەوتینیان بۆ بكرێتەوە، ئەمەش لەپێناو ئەوەی لیستی مووچەی حكومەتی هەرێم لە ناوی مردو و دووبارە و بندیوار پاك بكرێتەوە، بەڵام مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت لەژێر ناوی (هەژماری من) پڕۆژەیەكی بۆ بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم راگەیاند كە تەواو پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییە و ئەو بانكانەی لە سیستمەكەدا هەن ئەهلین و هیچ گەرەنتییەكیان نییە و هەركاتێك ئیفلاسیان كرد مووچەی مووچەخۆران تێیدا دەفەوتێت.
هەژماری من هۆكاری سەرەكی راگرتنی مووچەیە
هەژماری من هیچ گەرەنتییەكی بۆ مووچەخۆران تێدانییە و هەركاتێك بانكەكانی سیستمەكە ئیفلاسیان كرد بە زیانی مووچەخۆران كۆتاییدێت، چونكە بەشێكی زۆری بانكەكان ئەهلین و دژی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیشن".
جەبار گۆران كاندیدی ژمارە ٤٦ لە لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە ١٢٩ لە بازنەی سلێمانی بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "هۆكاری نەناردن و دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە چەند مانگی رابردوودا تەنها بۆ هەژماری من دەگەڕێتەوە كە حكومەتی هەرێم بە بیانوی جیاجیا كێشە بۆ تەوتین دروست دەكات، لەكاتێكدا تەوتین گەرەنتی زیاترە و مووچەخۆران دەتوانن سوودمەندبن لە پێشینەكان كە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دەدرێت بە مووچەخۆران".
"بەشێكی زۆر لەو بانكانەی لە هەژماری من-دا هەن نەك بانكی بنەماڵە، بانكی شەخسین و هەركاتێك ئیفلاس بكات بە زیانی مووچەخۆران كۆتایی دێت، بۆیە گرنگە بە هیچ شێوەیەك مووچەخۆران بەشداری لە هەژماری من نەكەن، لە بەرامبەردا مووچەخۆران پێویستە تەوتین لە یەكێك لە بانكە حكومییەكانی عیراق بكەن، چونكە حكومەتی عیراق گەرەنتی مووچەكانیان دەكات"، جەبار گۆران وات وت.
ئاماژەی بەوەشدا: "ئەركە لەسەر مووچەخۆران فشار بكەن بۆئەوەی كۆتایی ئەو سیستەمە بانكییە چەوتە بەناوی هەژماری من بهێندرێت، بۆئەوەی چیتر خێروبێری ئەم وڵاتە لەژێر ناوێكی تردا نەچێتە ناو گیرفانی بنەماڵەیەك".
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە بڕیارەكانی لەبەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بووە و هەر ئەمەشە یەكێتی لەحزبەكانی دیكە جیادەكاتەوە، هەژماری من كە مەسرور بارزانی بڕیاریداوە بۆ مووچەخۆران وەك سیستمێكی بانكی بیهێنێتەكایەوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دژی وەستاوەتەوە و داوا لە مووچەخۆران دەكات لەبری هەژماری من، بچن تەوتین لە یەكێك لە بانكە حكومییەكانی عیراق بكەن، چونكە هیچ گەرەنتییەكی بۆ مووچەخۆران تێدانییە و دژی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیشە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچهخۆرانی ههرێم مهترسی دووبارهبوونهوهی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان ههیه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

