پارتی "وەفاتنامەی شەهیدان"ی بۆردومان و لەشکرکێشی دەستکاریی دەکات
کوردستان 11:11 AM - 2024-10-13
PUKMEDIA
بۆردومانەکانی تورکیا
پارتی دیموکراتی کوردستان لەرێی بەکارهێنانی دامەزراوە رەسمییەکانی حکومەت لە سنووری بادینان و دهۆک و هەولێر، بەڵگەنامەی ئەو قوربانیانە دەشێوێنێت کە بە هۆی بۆردومان و لەشکرکێشیەکانی تورکیاوە شەهید دەبن، راستی شەهیدبوونەکەیان لەسەر وەفاتنامەکانیان دەگۆڕێت بۆ هۆکار و رووداوی دیکە و پەرلەمانتارێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش پشتراستی دەکاتەوە کە:" هۆکاری شەهیدبوونی بۆردومان و لەشکرکێشیەکان بە ئەنقەست و ئامانج لەسەر وەفاتنامەکانیان دەگۆڕدرێن".
بەگوێرەی بەدواداچوونی PUKMEDIA کە لە تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی (CPT)ی ئهمریكی دەستیکەوتووە، بەهۆی "بێدهنگی حكومهت و ئاسانكاری بۆ ئۆپهراسیۆنهكانی توركیا، له 2015ـوه تاوهكوو 2024، زیاتر لە 147 كهس شههیدكراون و 219 كهسیش لهههرێم بریندار بوون".
ئەم کارەی پارتی دەیکات ئامانجدارە
د.بریار رەشید پەرلەمانتاری عیراق کە بەدواداچوونی بۆ کەیسی شەهید و بریندارو قوربانیەکان کردووە، بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" پارتی راستی شەهیدبوونی ئەو هاوڵاتیانە لەسەر بەڵگەنامەی مردنەکان دەگۆڕێت بۆ رووداوی دیکە، کە بەهۆی لەشکرکێشی و بۆردومان و درۆنی تورکیاوە لەسنووری بادینان و دهۆک و هەولێر و شەنگال دەبنە قوربانی".
"ئەم کارەی پارتی دەیکات ئامانجدارە و بۆ شاردنەوەی راستی رووداوەکانە و کەسوکاری قوربانیەکان زەرەرمەندی سەرەکین و هەروەها داپۆشینی ئەو تاوانەیە کە پارتی و هێزێکی دەرەکی لە بەرامبەر خەڵکی بێتاوان ئەنجامی دەدەن" ئەو پەرلەمانتارە وایوت.
قوربانیەکانمان بەشەهیدی خاک لەقەڵەم بدرێت
پارتی دیموکراتی کوردستان کە چاوساغی لەشکرکێشی تورکیایە بۆ سەرهەرێمی کوردستان، هۆکاری سەرەکی شەهید و برینداربوونی هاوڵاتیان و چۆڵکردنی سەدان گوندی سنوورەکەیە و هاوکات فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە بەکاردەهێنیت کە هەر هاوڵاتیەک بەهۆی بۆردومان و لەشکرکێشیەوە شەهید دەبن، لەوەفاتنامەکانیان دا ئاماژەی پێنەکرێت و هۆکاری دیکە لەجیاتی بنوسرێت.
بەهجەت زێباری دانیشتوی دینارتەیە و ئامۆزایەکی و هەشت مانگ پێش ئێستاش خاڵێکی بە بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا لە بناری چیای گارە شەهیدبوون و بە PUKMEDIA ی وت:" لەوەفاتنامەی شەهیدەکانمان نەنوسراوە کە بە بۆردومانی تورکیا شەهیدبوون" و داوایکرد کە قوربانیەکانیان بەشەهیدی خاک لەقەڵەم بدرێت و قەرەبووبکرێنەوە".
شەهیدەکانی ئەو بۆردومان و لەشکرکێشیانەی سەرخاکی هەرێم لەوەفاتنامەیاندا دەگۆڕدرێن بۆ هۆکاری دیکە و هەندێکیان دەنوسرێت بە تەقینەوە گیانی سپاردووە، لەکاتێکدا بە فرۆکە و بۆردومان شەهید بوون.
كامهران عوسمان ئهندامی تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی (CPT)ی ئهمریكی بە PUKMEDIA ی وت:" هاوڵاتیی بە درۆنی تورکیا و لە نێو ئۆتۆمێبلدا کراوەتە ئامانج، بەڵام لەوەفاتنامەکەیدا نووسراوە بەرووداوی هاتووچۆ گیانی سپاردووە! و لایەنی بکەر و هۆکاری راستەقینە ئاماژەی پێنەکراوە".
بهپێی زانیارییهكانی رێكخراوهی (CPT)ی ئەمریکی لهو 147 كهسهی شههیدبوون، 59% ی رێژهی شههیدهكان له دهۆك و 24%یشی له ههولێر و 7.8% له سلێمانی و 9.2%ی له شهنگال بووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

