شەش سەندیکا و کۆمەڵە 'هەژماری من_مەسرور' رەتدەکەنەوە
کوردستان 02:28 PM - 2024-10-07
PUKMEDIA
هەژماری من رەتدەکرێتەوە
شەش سەندیکا و کۆمەڵەی پێشەوەری تایبەت بە سێکتەرەکانی حکومەتی هەرێم پرۆژەی هەژماری من_مەسرور رەتدەکەنەوەو پشتیوانی بڕیارەکەی سەرۆک بافڵ دەکەن بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەران و کۆتایی هێنان بە کێشەی مووچە، هاوکات وتەبێژی لیستی ١٢٩ی یەکێتی رایگەیاند: "یەکێتی لەژێر رۆشنایی وتارەکەی سەرۆک بافڵ دا لە شاری کۆیە بە هەموو شێوەیەک پڕۆسەی (هەژماری من_مەسرور) رەتدەکاتەوە و پڕۆژەی تەوتین بە پەسەند دەزانین".
هەریەک لە یەكێتی مامۆستایان و یەكێتی فەرمانبەرانی
كوردستان لەسلێمانی و لقی سلێمانی سەندیكای بایۆلۆجی كوردستان و لقی سلێمانی
سەندیكای پزیشكانی ددانی كوردستان و کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستان و
کۆمەڵەی کارگێڕانی تەندروستی کوردستان، لەبەیانامەی جیاجیادا پشتگیری خۆیان بۆ
بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەربڕی بۆ
تەوتینی مووچەی فەرمانبەران و پرۆژەی هەژماری من_مەسروریان رەتکردەوە.
یەکێتی هەژماری من رەتدەکاتەوە
کاروان گەزنەیی وتەبێژی لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی ١-ـی ٢٠٢٤، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەژێر رۆشنایی وتارەکەی سەرۆک بافڵ دا لە شاری کۆیە بە هەموو شێوەیەک پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەڕێگای (هەژماری من)ـەوە رەتدەکاتەوە و پڕۆژەی تەوتین بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە پەسەند دەزانین، ئەمەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی خەڵکی هەرێمی کوردستاندایە".
"تیمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشتر لە حکومەت کاری جددی کردووە بۆ بەبانکیکردنی
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لە هەمان کاتدا رامانگەیاندووە کە ئەم پڕۆسەیە
پڕۆسەیەکی ئارەزومەندانەیەو نابێت بە هیچ شێوەیەک مووچەخۆر ناچار بکرێت کە بەشداری
سیستمەکە بکات یاخود بەزۆر بانکێکی بۆ دیاریبکرێت، بۆیە لەژێر بڕیارەکەی دادگای
فیدراڵی، یەکێتی لەگەڵ تەوتین-ە بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، لەم
روانگەیەشەوە تیمی یەکێتی لە حکومەت و پەرلەمانی عیراق راسپێردراون کە کاری جددی
بکەن بۆ تەوتین-ی مووچەخۆرانی هەرێم لە یەکێک لە بانکە حکومییەکانی عیراق، هاوکات
هێنانی لقی بانکە فیدراڵییەکان بۆ پارێزگای سلێمانی"، وتەبێژی لیستی ١٢٩ی یەکێتی وای وت.
ئاماژەی
بەوەشدا: "پەیاممان بۆ لایەنە سیاسییەکان هەیە کە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی
یەکێتی بن لە رەتکردنەوەی هەژماری من و جێبەجێکردنی تەوتین، چونکە وەک دەزانن
بەشێکی زۆری پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی
گەرمیان و راپەڕین لای لایەنەکانی دیکەن و پێویستە هاوکارمان بن".
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان: پشت لە هەژماری من بكەن
لەڕاگەیەندراوێكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستاندا كە ئیمزای عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتییەكەی لەسەرە، سەبارەت بە چارەسەركردنی موچە ئاماژە بەوەدەكات: "پشت لە هەژماری من بكەن و پشتگیری پڕۆسەی بە بانكیكردن لە بانكە حكومییەكان بكەن، چونكە تەنها بە تەوتین كێشەی موچە كۆتایی دێت"، داواش دەكات "هەموو لایەك پشتگیری سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بكەن بۆئەوەی بەیەكجاری كێشەی پاشەكەوت و لێبڕین و پێنەدان و بەبارمتەگرتنی موچە كۆتایی پێبێت و بكەوێتە سەر شاڕێگەی خۆی".
یەكێتی فەرمانبەران هەژماری من رەتدەكەنەوە
هەر لەو بارەیەوە یەكێتی
فەرمانبەرانی كوردستان هەژماری من رەتدەكەنەوەو پشتیوانی لە بڕیارە مێژوویەكەی
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەن بۆ تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی
هەرێمی كوردستان.
لەبەیاننامەیەكدا
كە كۆپییەكی بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە، یەكێتی
فەرمانبەرانی كوردستان لەسلێمانی رایدەگەیەنێت، كە پشتیوانی بڕیارە مێژوییەكەی
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەین بۆ رەتكردنەوەی هەژماری من و پشتگیری كردنی
تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێك لە بانكە
فیدراڵییەكانی (رافیدەین، رەشید، T.B.I).
کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستان هەژماری من-مەسرور رەتدەکەنەوە
لە
راگەیەندراوێکی کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستاندا کە وێنەیەکی
دەست PUKMEDIA کەوتووە،
تێیدا هاتووە: "پشتگیری خۆمان ئاراستەی سەرۆكی یەكێتيی نیشــتمانیی
كــوردستان ســەرۆك بافـڵ جەلال تاڵــەبانی دەكەین ســـەبارەت بە ڕەتكردنەوەی
پڕۆژەی هەژماری من".
"وەک کۆمەڵەی
کۆمەڵناسان و دەروونناسان باوەڕی تەواومان بەوە هەیە کە تەنیا بە تەوتینکردنی موچە
کێشەی مووچە کۆتاییدێت و داوای جێبەجێکردنی بڕیاری دادکای فیدڕاڵی دەکەین بۆ
پڕۆسەی بە بانکیکردن لە بانکە حکومییەکاندا"، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە.
سەندیكای بایۆلۆجی كوردستان: پشتگیری تەوتین دەكەین نەك هەژماری من
لقی سلێمانی سەندیكای
بایۆلۆجی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكیدا بەناوی سەرجەم ئەندامانی سەندیكاكەیەوە
پشتگیری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەن سەبارەت بەڕەتكرددنەوەی
پڕۆژەی هەژماری من و رایدەگەیەنێت: "پشتگیری خۆمان بۆ تەوتین كردنی موچەی
موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەبانكە فیدراڵییەكانی حكومەتی عیراق دەردەبڕین".
سەندیكای پزیشكانی ددانی كوردستان هەژماری من رەتدەكەنەوەو پشتگیری تەوتین دەكەن
هەر لەو بارەیەوە لقی
سلێمانی سەندیكای پزیشكانی ددانی كوردستان، هەژماری من رەتدەكەنەوەو پشتیوانی لە
بڕیارە مێژووییەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەن بۆ تەوتینكردنی مووچەی
فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
کۆمەڵەی کارگێڕی تەندروستی کوردستان: پشتگیری بڕیارەکەی سەرۆکی یەکێتی دەکەین
کۆمەڵەی کارگێڕی تەندروستی کوردستانیش هەژماری من رەتدەکەنەوەو لە پشتیوانی بڕیارەکەی سەرۆک بافڵدا بۆ تەوتینی مووچە رایدەگەیەنن: "پشتگیری بڕیارە گرنگ و چارەنوسسازەکەی سەرۆکی یەکێتی دەکەین و کە دەزانین تەوتینی مووچە بەپێی داواکاری و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییە".
دوێنێ
شەممە 5-10-2024 لە سێیەمین مەراسیمی بانگەشەی لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان و ناساندنی کاندیدانی لیستەکە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا رایگەیاند: " (هەژماری من) نە هی منە و نە
هی ئێوەیە، هەژماری مەسرورە، مووچهخۆران دهبێت تهوتین بكهن نهك ههژماری من".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: ئەركی حكومەتی داهاتووی عیراقە بودجەو موچەی هەرێم دابینبكات
10:34 PM - 2025-12-07 -
سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن
09:46 PM - 2025-12-07 -
قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات
05:04 PM - 2025-12-07 -
وەرگرتنی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکانی ناوەند و هەرێم رادەگەیەنرێت
04:42 PM - 2025-12-07
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بودجە مافی خەڵكەو نابێت بخرێتە چوارچێوەی ململانێ سیاسییەكانەوە
08:23 PM - 2025-12-07
ئەنجامی هەڵبژاردنی نوێنەران دەنێردرێت بۆ دادگای فیدراڵی
03:09 PM - 2025-12-07
لیستی مووچەی مانگی 11 رادەستی بەغداد کرا
12:59 PM - 2025-12-07
دەقی پەیامی سەرۆك بافڵ لەكۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراسی
11:06 AM - 2025-12-07
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات
کوردستان 05:04 PM - 2025-12-07 -
وەرگرتنی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکانی ناوەند و هەرێم رادەگەیەنرێت
کوردستان 04:42 PM - 2025-12-07 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدول جەبار زراری
پرسەنامە 04:12 PM - 2025-12-07 -
ئەنجامی هەڵبژاردنی نوێنەران دەنێردرێت بۆ دادگای فیدراڵی
کوردستان 03:09 PM - 2025-12-07 -
لیستی مووچەی مانگی 11 رادەستی بەغداد کرا
کوردستان 12:59 PM - 2025-12-07 -
وەزارەتی دارایی سەرجەم خەرجییەكانی راگرت
کوردستان 12:08 PM - 2025-12-07 -
پێشێلکاری بەرامبەر ژنانی رۆژنامەنوس لەدۆخێکی مەترسیداردایە
کوردستان 12:06 PM - 2025-12-07 -
دەقی پەیامی سەرۆك بافڵ لەكۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراسی
کوردستان 11:06 AM - 2025-12-07







دابەزێنە

