بنەماڵەی شەهید ویداد حسێن: مۆنیومێنتی پارێزەرانی حەقیقەت مانای قوڵی هەیە
کوردستان 10:53 AM - 2024-09-17
PUKMEDIA
كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئازاد حسێن برای شەهیدی رۆژنامەنوس ویداد حسێن
بنەماڵەی شەهید ویداد حسێن لەسلێمانی رایدەگەیەنن: "مۆنیومێنتی "پارێزەرانی حەقیقەت" لەلایەن كەسوكاری شەهیدانی رۆژنامەنوسەوە بایەخی قوڵ و گەورەی هەیەو شەرەفێكی گەورەیە بۆ سلێمانی".
ئازاد حسێن برای شەهیدی رۆژنامەنوس ویداد حسێن لە دهۆكەوە هاتە سلێمانی و لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە مۆنیومێنتی "پارێزەرانی حەقیقەت" رایگەیاند: "شەهید ویداد لە گەڕەكی ماڵتا لەدهۆك بەڕۆژی روناك لەبەرچاوی خەڵك رفێندراو دواتریش شەهیدكرا".
"دەستخۆشی لەخاوەنی بیرۆكەو دانانی مۆنیومێنتی "پارێزەرانی حەقیقەت" دەكەین، سلێمانی لەئازادی و شۆڕش و رۆشنبیریدا گرنگی خۆی هەیە، هیوادارین لەسلێمانیشەوە دەنگی حەقیقەت بگاتە هەموو جێگایەك" ئازاد حسێن برای شەهیدی رۆژنامەنوس ویداد حسێن وایوت.
راشیگەیاند: "مۆنیومێنتی "پارێزەرانی حەقیقەت" لەلایەن كەسوكاری هەر 551 شەهیدەكە كەناویان لێرەدا تۆمارە ماناو بایەخی قوڵ و گەورەی هەیە، بۆیە زۆر سوپاسی خاوەنی بیرۆكەو ئەوكەسانە دەكەین كەڕۆڵیان تێیدا هەبووە".
بنەماڵەی شەهید ویداد حسێن: مۆنیومێنتی پارێزەرانی حەقیقەت شەرەفێكی گەورەیە بۆ سلێمانی
هاوكات ئازاد حسێن برای شەهیدی رۆژنامەنوس ویداد حسێن لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دانانی مۆنیومێنتی پارێزەرانی حەقیقەت شەرەفێكی گەرەیە بۆ شاری سلێمانی، كە مۆنیومێنتی شەهیدانی رۆژنامەنوسی سەرجەم هەرێم و عیراقە لەوپارێزگایە بێت و جێی دەستخۆشییە بۆ ئەوكەسانەی ئەم بیرۆكە جوانەیان بەئەنجام گەیاندووە".
"وەك بنەماڵەی شەهیدێكی رۆژنامەنوس خۆشحاڵین بەبوونی مۆنیومێنتێكی لەوشێوەیە، ئەمەش دەرخەری ئەو راستییەیە كەسلێمانی لەگەڵ ئەوەی كەشاری رۆشنبیرییە شاری بیروبۆچوونە ئازادو را ئازادەكانیشە"، ئازاد حسێن برای شەهیدی رۆژنامەنوس ویداد حسێن وایوت.
"پارێزەرانی حەقیقەت" چیرۆكی شەهید بوونی 551 رۆژنامەنوس دەگێڕێتەوە
"پارێزەرانی حەقیقەت" لە سلێمانیییەوە چیرۆكی شەهید بوونی 551 رۆژنامەنوس دەگێڕێتەوە كە لەسەرتاسەری عیراق و هەرێمی كوردستان گیانیان بەخشیوە لەپێناوی گەیاندنی راستی و زانیاریی، ناوی قوربانییەكان لەپاركی ئازادی لەمۆنیومێنتیكدا هەڵكۆڵدراوەو بۆ هەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە، مۆنیومێنتەكەش بیرۆكەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانە، پڕۆژەكە گەڕان و ماندووبوونی زۆری پێویستبووەو تیمێكی تایبەتی زیاتر لە 18 مانگ سەرقاڵی بوون و پێویستیان بە زانیاری لە 19 پارێزگاوە هەبووە.
شەهیدی رۆژنامەنوس ویداد حسێن یەكێكە لەو 551 شەهیدەی ناوی لە مۆنیومێنتی "پارێزەرانی حەقیقەت" دا تۆماركراوە، كە لەڕۆژی 13ی 8ی 2016 لە شاری دهۆك رفێندراو پاش 2 سەعات لە رفاندنی، بە برینداریی لە رێگای نێوان سیمێل - دهۆك دۆزرایەوە، شوێنەواریی كارەبا و چەقۆ و ئەشكەنجەدانی توند بەلاشەیەوە بوو، پێش گەیاندنیشی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلەی یەکەمى لە نێوان زانکۆکانى هەرێم بەدەستهێنا
01:04 PM - 2026-02-28 -
بەهۆى هێرشەکانى ئێران و ئیسرائیلەوە ئاسمانى چەند وڵاتێک داخرا
12:45 PM - 2026-02-28 -
باران و بەفر بارین دەستپێدەکات
12:05 PM - 2026-02-28 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27
ئەمانەش ببینە
ئێران وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە
11:46 AM - 2026-02-28
لە یادی 22 ساڵەی كۆچی دوایی خەلیل دۆسكی سەركردەدا
09:28 AM - 2026-02-28
گەمارۆی سەر کۆبانێ هەڵدەگیرێت
07:29 PM - 2026-02-27
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
05:37 PM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە
جیهان 11:46 AM - 2026-02-28 -
لە یادی 22 ساڵەی كۆچی دوایی خەلیل دۆسكی سەركردەدا
کوردستان 09:28 AM - 2026-02-28 -
گەمارۆی سەر کۆبانێ هەڵدەگیرێت
کوردستان 07:29 PM - 2026-02-27 -
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27



.jpg)



دابەزێنە

