وتەبێژی کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواناخرێت
کوردستان 12:49 PM - 2024-09-14
PUKMEDIA
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان و لۆگۆی کۆمسیۆن
ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامی هەیە و وتەبێژی کۆمسیۆنیش دەڵێت: "دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردن دوورە لە راستییەوە"، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش ئاماژە بەوە دەکات: "فشاری نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو وادەیەی دیاریکراوە".
کۆمسیۆن پابەندە بە وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردن
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دورە لە راستییەوەو کۆمسیۆن پابەندە بەو وادەیەی کە سەرۆکایەتی هەرێم بۆ هەڵبژاردن دیاریکردووە، کە رۆژی 20-10-2024 ە".
"کۆمسیۆن بەردەوامە لە رێکارەکانی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لە ئێستادا وردبینی بۆ مەرجەکانی کاندیدەکان دەکات، هەرکاتێکیش وردبینییەکە تەواو بوو ئەنجومەنی کۆمسیاران کۆدەبێتەوەو بڕیار لە دیاریکردنی دەستپێکردنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات"، جومانە غەلای وای وت.
بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن فشاری نێودەوڵەتی هەیە
هەموو دەنگۆیەک بۆ
دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رەتدەکرێتەوەو بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکەش فشاری
نێودەوڵەتی هەیە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش هاوڕایە بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەکە
لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا.
سالار سەرحەد خەلیفە
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەکێتی
ئامادەکاری تەواوی بۆ هەڵبژاردن کردوەو ئەو دەنگۆیانەی باس لە دواخستنی هەڵبژاردن
دەکرێت راست نین، ئەو لایەنانە ئەو دەنگۆیە بڵاودەکەنەوە کەلە هەڵبژاردن
دەترسن".
"بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان فشاری نێودەوڵەتی هەیە و پێویستە لەو وادەیەی سەرۆکی هەرێم دیاریکردووە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، لەبەرامبەریشدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوڕایە لەگەڵ بۆچونی نێودەوڵەتی کەهەڵبژاردن لە 20-10-2024 ئەنجام بدرێت"، سالار سەرحەد خەلیفە وای وت.
بڕیارە رۆژی 20ـی 10ـی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، كە 139 لیست لە نێوانیاندا 2 هاوپەیمانی و 13 حزب ناویان تۆماركردووە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكەدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

