گەڕانەوەی هاوسەنگی هێز حکومڕانی هەرێم راستدەکاتەوە
کوردستان 02:50 PM - 2024-09-03
PUKMEDIA
پەرلەمانی کوردستان، لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
راستكردنەوەی رێڕەوی
حكومڕانی و گەڕاندنەوەی هاوسەنگی هێز ئەو ئامانجەی یەكێتییە كەلەپڕۆسەیەكی
دیموكراسیدا بۆ ئێستای هەرێمی كوردستان هەوڵی بۆ دەدات، ئەمەش لەپێناو هێنانەکایەی حکومەتێکی خزمەتگوزار کە بە یەکسانی سەیری هەرێمی کوردستان بکات
و جیاوازی لەنێوان هیچ ناوچەیەکدا نەکات، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت: "بەهێزكردنی یەكێتی بەواتای گۆڕانكاری لەحوكمڕانی و گەڕاندنەوەی هاوسەنگی هێزە بۆ هەرێمی كوردستان".
پەیوەندییەکانی یەکێتی بووەنەتە مایەی دەسكەوتی گرنگ
لەدوا كۆبوونەوەی
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كە لەهەولێر بەڕێوەچوو جەخت لەراستكردنەوەی رێڕەوی
حكومڕانی و گۆڕینی هاوسەنگی هێز لە كوردستان كرایەوەو هاوكات لەكۆبوونەوەكەدا بافڵ
جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەی بەوەدا: "كە
سیاسەتی راستكردنەوەی رێڕەو، هاوسەنگی هێزو هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی دەربەست دەكەینە
واقیعی بەرجەستە".
سەرۆك بافڵ
لەكۆبوونەوەكەدا تیشكی خستەسەر رەوشی سیاسی كوردستان و عیراق و سیاسەتی یەكێتی
لەبارەیانەوە، بەتایبەتیش ئەنجامی پەیوەندییە دیپلۆماسییە روو لە گەشەكردووەكانی
یەكێتی لە ئاستی عیراق و هەرێم و نێودەوڵەتیدا كە بووەنەتە مایەی دەسكەوتی گرنگ بۆ
گەلەكەمان.
راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی داخوازی كۆمەڵانی خەڵكە
رابیحە حەمەد ئەندامی
سەركردایەتی یەكێتی بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"بەهێزكردنی یەكێتی بەواتای گۆڕانكاری لەحوكمڕانی و گەڕاندنەوەی هاوسەنگی
هێزە بۆ هەرێمی كوردستان، كەبێگومان لەم رێگەیەوە و لەپڕۆسەیەكی
دیموكراسیدا دەتوانین رێڕەوی چەوتی حوكمڕانی راستبكەینەوە".
"راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی لەهەرێمی كوردستان داخوازی
سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵانی خەڵكەو بۆ ئەمەش تەنها یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان دەتوانێت ئەو ئەركە بگرێتە ئەستۆ، بۆیە پێویستە بەهەموو توانامانەوە
یەكێتی بەهێز بكەین بۆئەوەی هاوسەنگی هێز بۆ هەرێم بگەڕێنینەوە"، رابیحە
حەمەد وادەڵێت.
ئەندامەكەی سەركردایەتی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتیشی: "وەك چۆن بەهێزكردنی پەیوەندییە
دیپلۆماسییەكانی یەكێتی لە دوو ساڵی رابردوودا كاریگەری لەسەر راستكردنەوەی رێڕەو
و باشتركردنی ژیانی هاووڵاتییان دروستكردووە، بەهەمان ئامانج دەمانەوێت یەكێتی
بەهێزبێت لەپێناو خزمەت و دروستكردنی حكومەتێكی خزمەتگوزار".
یەكێتی باری لاری حكومڕانی راستدەكاتەوە
یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان بەیەك تیم هەوڵی راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی لەهەرێم دەدات و داوا
لەكۆمەڵانی خەڵك دەكات بەهێزتری بكەن تاوەكو حكومەت بخاتەوە سەر رێڕەوە راستەكەی
خۆی و لەپڕۆسەیەكی دیموكراسیدا باری لاری حكومڕانی راستبكاتەوە.
شلێر شەهید غەفور
ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان یەكێتی بەیەك تیم و بەیەك
دەنگ داوای راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی لەهەرێم دەكات و بۆ ئەمەش داوا
لەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات یەكێتی بەهێزكەن بۆ ئەوەی كوردستان بەهێزبێت و
حكومەتی هەرێم بخاتەوە سەر رێڕەوە راستەكەی خۆی كەخزمەتكردنە".
"پێویستە كۆمەڵانی خەڵك بەدەنگەكانیان حكومەتی بنەماڵەو
خێڵەكی بۆ حكومەتێكی خزمەتگوزار بگۆڕن، ئەمەش تەنها بە بەهێزكردنی یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان دەبێت"، شلێر شەهید غەفور وادەڵێت.
ئەندامەکەی سەرکردایەتی
یەکێتی راشیگەیاند: "زیاتر لە 10 ساڵە خەڵكی هەرێمی كوردستان بەدەست نادادی و رێڕەوی چەوتی حوكمڕانی و
نەبوونی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن، بۆیە ئێستا دەرفەتێكی باشە بۆ خەڵك كەبتوانن
بەدروستكردنی هاوسەنگی هێز لەپڕۆسەیەكی دیموكراسیدا باری لاری حكومڕانی
راستبكەنەوە".
بڕیارە رۆژی
20-10-2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو
مەبەستەش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستا ئامادەكاری تەواوی كردووەو دەیەوێت لەڕێگای
ئەم پڕۆسە دیموكراسییەوە رێڕەوی چەوتی حوكمڕانی لە هەرێم راستبكاتەوەو حكومەتێكی
خزمەتگوزار پێكبهێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
ئەمانەش ببینە
هەسەدە پێشنیازێك بۆ وەزارەتی بەرگریی سووریا دەكات
07:53 PM - 2026-02-07
ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بەلیژنە هەمیشەییەكان دەدات
07:01 PM - 2026-02-07
رێگە قاچاخەکان لەکەرکوک دادەخرێن
05:21 PM - 2026-02-07
لەڕێی قوباد تاڵەبانییەوە وەبەرهێنەرانی سعودییە روو لەسلێمانی دەکەن
03:37 PM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كوردهكهی حهسهكه: بێ جیاوازی خزمهتی ههموو پێكهاتهكان دهكهین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوهگهڕی نهمریی نهجمهددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07







دابەزێنە

