خانهنشینانی ههرێم سوودمهند دهبن لهیاسای خانهنشینی عیراق
کوردستان 06:09 PM - 2024-09-02
PUKMEDIA
مووچەی مووچەخۆران
سبەینێ مووچەی خانەنشینی
مەددەنی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق دابەشدەکرێت،
کەبەپێی یاساکە نابێت هیچ خانەنشێنێک لە 500 هەزار دینار کەمتر وەربگرێت و بەو
پێیەش خانەنشینانی هەرێم لەیاسای خانەنشینی عیراق سودمەند دەبن، ئەمەش لەکاتێکدایە
بەشێکی زۆری خانەنشینانی هەرێم خانەنشینییەکانیان کەمترە لەو بڕە پارەیە،
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت: "ئەگەر مووچەی خانەنشینانی
هەرێم هاوتای عیراق بکرێت، بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران پێویستە کەمترین مووچەی
خانەنشینی 600 هەزار دینار بێت".
مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عیراق دەبێت
بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق بە ژمارە 9ی ساڵی 2014 کە لە ساڵی 2019 بە یاسای ژمارە 26 هەموار کراوەتەوە، پێویستە سەرجەم خانەنشینانی عیراق مووچەکانیان هاوتا بکرێت بەشێوەیەک هیچ خانەنشینێک لە 400 هەزار دینار کەمتر وەرنەگرێت، هاوکات هەر بەپێی یاساکە 100 هەزار دیناریش وەک باشترکردنی گوزەران بۆیان تەرخان بکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، بڕیارە سبەینێ 3-9-2024 مووچەی مانگی تەمووزی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و بەهاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەشدەکرێت.
پێویستە کەمترین مووچەی خانەنشینی 600 هەزار بێت
هەر لەو بارەیەوە د. بڕیار ڕەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە رابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە بڕی 100 هەزار دینار وەک باشترکردنی ژیانی خانەنشینان مانگانە بۆ خانەنشینان خەرجبکرێت، کە مووچەکانیان کەمترە لە یەک ملیۆن دینار، ئەگەر مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای مووچەی خانەنشینانی عیراق کرابێت پێویستە لە 600 هەزار کەمتر نەبێت".
"هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عیراق بڕیاری دادگای فیدراڵی و ئەنجومەنی وەزیرانە، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاری داوە کە مووچەی مانگی تەمووزی خانەنشینانی هەرێم بە هاوتاکراوی خەرجبکات"، د. بڕیار وای وت.
بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق هەموو خانەنشینێک بەپێی ئەم هاوکێشەیەی خوارەوە مووچەی مانگانەی وەردەگرێت:
مووچەی بنەڕەتی * 2.5 * ساڵانی خزمەت / 100
مووچەی بنەڕەتی لێکدانی 2.5 لێکدانی
ساڵانی خزمەت دابەشی 100
ئەمەش پشتبەستە بە ماددەی 5\چوارەم
(ا، ب) لە یاساکەدا....
دەبێت خانەنشینکراو مەرجەکان بیگرێتەوە
سەبارەت بە ساڵ و خزمەتی فەرمانبەر بۆ خانەنشینی بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق پێویستە خانەنشین کراو، تەمەنی لەسەروو 60 ساڵەوە بێت، یاخوود لیژنەی پزیشکی بڕیار لە خانەنشینبوونی بدات، ئەگەر فەرمانبەرێکیش بە ویستی خۆی داوای خانەنشینی بکات پێویستە 15 ساڵ خزمەتی راستەقینەو تەمەنی لەسەروو 45 ساڵانەوە بێت.
بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی یاسای
خانەنشینی یەکگرتووی عیراق کلیک لەم لینکە بکە...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

