riklam

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: پەلامارەكەی كۆرمۆر تیرۆریستی و پێشێلكاری نێودەوڵەتییە

جیهان 05:44 PM - 2024-04-27
کێڵگەی کۆرمۆر ئاژانسەکان

کێڵگەی کۆرمۆر

ئیمارات بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەكات كە  بە درۆن كرایە سەر كێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری پارێزگای سلێمانی و 4 كارمەند كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون و پەلامارەكەش بە "تیرۆریستی و پێشێلكردنی بنەما نێودەوڵەتیەكان" ناودەبات.

لە راگەیەندراوێكدا كە وەزارەتی دەرەوە ئیمارات ئێوارەی 27/4/2024 بڵاویكردەوە رایدەگەیەنێت:" ئیمارات بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستیانە  دەكات كە ئامانجیان تێكدانی سەقامگیری ئاسایش و سەقامگیری عیراقە و پێشێلكارییەكی ئاشكرای بنەماكانی یاسا نێودەوڵەتییەكانە."

لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی دەروەی ئیماراتی عەرەبی پشتیوانی وڵاتەكەی دەردەبڕێت بۆ هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی كە عیراق دەیگرێتەبەر بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری و رووبەروبوونەوەی تیرۆریزم  و دەڵێت:" ئیمارات هاوكارە بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیریی ".

پێنج كۆمپانیا لە كێڵگەكەی غازی كۆرمۆر كاری بەرهەمهێنانی گاز دەكەن، كە دووانیان ئیماراتین (دانا گاز) و (هیلال)ن و كۆرمۆر گەورەترین كێڵگەی گازی سرووشتییە لە هەرێمی كوردستان و عیراق. 

ئەو پەلامارە درۆنییەی دوێنی، دووەمین پەلامارە كە لە ئەمساڵدا كراوەتە سەرە كێلگەكە و ئێستا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەلایەن حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستانەوە پێكهێنراوە.

هەروەك ئەو پەلامارە لە سەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی كاردانەوەی خێرای لێكەتەوتەوە و هەریەك لە ئەمریكا و فەرەنسا و بەریتانیا و یەكێتیی ئەوروپا، ئیدانەیان كرد و لە بەیاننامەکەدا داوای لێكۆڵینەوەی خێرا و سزادانی بكەران دەكەن".

 PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket