riklam

لەسەر مەزارەکەی ساڵیادی کۆچیدوایی ئیبراهیم ئەحمەد بەرز رادەگیرێت

کوردستان 07:51 PM - 2024-04-07
مەزاری مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد PUKMEDIA

مەزاری مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد

لەساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەددا وەک رێزگرتن لەخەبات و تێکۆشانی لەسەر مەزارەکەی یادەکە دەکرێتەوە.

 

بەپێی راگەیەندراوێک کە کۆپییەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "لەساڵرۆژی کۆچی دواییدا و بۆ رێزگرتن لەچەندین ساڵ خەبات و تێکۆشانی لەپێناوی کوردایەتیدا، سبەى سەعات 10 ى سەر لەبەیانی رۆژى(8-4-2024)  لەسەر مەزارى رووناکبیر و سیاسەتمەدار و نووسەر مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد یادەکە بەرز رادەگیرێت".

 

ئاماژە بەوەشکراوە: "رۆژى ٨ى نیسان ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد-ە و ئەمساڵ بەهۆی ئەوەى کەوتۆتە مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕینی بلە بەرێوەناچێت و دوادەخرێت".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket