riklam

تیمێكی هێزەكانی ئەمریكا بەجلوبەرگی كوردییەوە سەردانی شێخ جەعفەر دەكەن

کوردستان 05:07 PM - 2024-04-07
تیمێكی هێزەكانی ئەمریكا لەسەردانی شێخ جەعفەر PUKMEDIA

تیمێكی هێزەكانی ئەمریكا لەسەردانی شێخ جەعفەر

تیمێكی هێزە تایبەتییەكانی ئەمریكا بە جلوبەرگی كوردییەوە سەردانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەن و رایدەگەیەنن:" هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی كۆماندۆ و دژەتیرۆر و سوات قارەمانانە رۆڵیان هەبووە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر".


شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی  رۆژی 7/4 پێشوازی كرد تیمێكی هێزە تایبەتییەكانی ئەمریكا لە سنووری پارێزگای سلێمانی  و لە دیدارێكدا باسی لە هاوكاری و هەماهەنگی چەند ساڵەی نێوان هێزی پێشمەرگەو هاوپەیمانان بەگشتی و هێزەكانی ئەمریكا بەتایبەتی پێشكەشكردو ستایشی رۆڵی بەرچاوی هێزەكانی ئەمریكای كرد لە پرۆسەی ئازادكردنی عیراق و مەشق و راهێنانكردن بە پێشمەرگە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.

 

هەروەك ئاماژەی بە جموجۆڵەكانی ئەمدواییەی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش كرد، بەتایبەتی لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان هەیە نێوان سنوورەكانی هەرێم و عیراق و پێشنیاری هەماهەنگی زیاتری كرد لەنێوان هێزەكانی ئەمریكا و حكومەتی هەرێم و عیراق.

 

تیمە سەربازییە تایبەتەكەی ئەمریكا باسیان ، ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ هەماهەنگی و هاریكاریی زیاتری هێزی پێشمەرگە. هاوكات سەرسامیی خۆیان بە كەلتورو كەلەپووری كورد و ئاكاری بەرزی كوردەواری نیشانداو ئاماژەیان بەوەكرد كە هەر لەو سۆنگەیەشەوەیە بەجلوبەرگی كوردییەوە سەردانەكەیان ئەنجامداوە.

 

PUKMEDAI

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket