یەکێتی شەڕی بەدەستهێنانەوەی دەسەڵات لە کەرکوک دەکات
کوردستان 11:44 AM - 2023-11-19
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان شەڕی بەدەستهێنانی پارێزگارێکی کورد لەسەر پشکی یەکێتی بۆ کەرکوک دەکات و
ئەو بەڕێوەبردنە خراپەی لەئێستادا لەلایەن پارێزگارێکی بەوەکالەتەوە بەرۆکی خەڵکی
شارەکەی گرتووە رەتدەکاتەوە، داواش لە هاووڵاتیانی کەرکوک دەکات پشتیوانی بکەن بۆ
کۆتاییهێنان بەو نادادییە و دەنگ بە کاندیدەکانی هاوپەیمانی کەرکوک هێزو
ئیرادەمانە بدەن.
سەرۆکی یەکێتی:کەرکوکییەکان خۆیان بڕیاردەرن
بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند:"چیتر بڕیار بۆ کەرکوکییەکان
نادرێت، بەڵکو خۆیان بڕیاردەر دەبن و چارەنووسی خۆیان هەڵدەبژێرن و شەڕ لەپێناو
مافەکانیان دەکەن"، هاوکات ئاسۆ مامەند سەرۆکی قەوارەی
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەڵێت:" لەئەمڕۆوە ئیرادەیەکی نوێ و ئیدارەیەکی چالاک بە دەنگەکانمان
دێنینە کایەوە کە پارێزگارەکەی کورد و یەکێتی بێت"، هەروەها رێبوار تەها
سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لە پەیامێکدا
رایگەیاند:" هاوپەیامانێتییەکەمان دەیەوێت بەرگێکی نوێ بەبەری کەرکوکدا بکات،
ئەمەش لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی شارەکە و گۆڕینی ئەو سیستەمە بەڕێوەبردنە خراپەی
کەلەئێستادا بەرۆکی شارەکەی گرتووە".
یەکێتی شەڕی وەرگرتنەوەی پارێزگاری کەرکوک دەکات
رەمەزان جەباری کاندیدی
ژمارە ١٩ی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بە سایتیی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند:"یەکێتی لەپارێزگای کەرکوک شەڕی وەرگرتنەوەی دەسەڵات و لابردنی بڕیارە
سەپێندراوەکان دەکات، بۆ ئەمەش داوا دەکەین خەڵکی کەرکوک پشتیوانمان بن و دەنگ بە
هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بدەن".
"بۆ داهاتوو
دەمانەوێت پارێزگاری کەرکوک کورد بێت و لەسەر پشکی یەکێتیش بێت، چونکە ئەو زوڵم و
زۆرەی لەئێستادا بەرامبەر بە نەتەوەکەمان دەکرێت، جێی قبوڵ نییە و بە وەرگرتنی
دەسەڵاتی خۆجێی لە کەرکوک کۆتایی بەو ناعەدالەتییانە دەهێنین"، رەمەزان
جەباری وایوت.
یەکێتی هەوڵی پێکهێنانی ئیدارەیەکی نوێ لەکەرکوک دەدات
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی کەرکوک و کۆتاییهێنان بەو نادادییەی لەلایەن
پارێزگارێکی بەوەکالەتەوە لەکەرکوک ئەنجام دەدرێت، هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستی
پارێزگاری شارەکە دەدات بۆئەوەی ببێتە چەترێکی کۆکەرەوە و خزمەت بۆ سەرجەم
پێکهاتەکانی شارەکە.
جیهان ئیبراهیم کاندیدی
ژمارە ٢٠ی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بە سایتیی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند:"ئەگەر زۆرترین کاندیدمان بچێتە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەئەنجومەنەکە
دەبینە زۆرینە و هەوڵی پێکهێنانی ئیدارەیەکی نوێ دەدەین، کە رەنگدانەوەی سەرجەم
پێکهاتەکانی شارەکە بێت".
"یەکێتی لەپێناو
خزمەتکردنی خەڵک و کۆتاییهێنان بەو نادادییەی لەلایەن پارێزگارێکی بەوەکالەتەوە
لەئێستادا لەکەرکوک ئەنجام دەدرێت، هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری شارەکە دەدات
بۆ ئەوەی ببینە چەترێکی کۆکەرەوە و خزمەت بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک، ئەمەش
لەرابردوودا سەلمێنراوە کە کوردێک پارێزگار بێت چۆن خزمەتدەکات"، جیهان ئیبراهیم
وایوت.
هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بە ٣٠ کاندید بەشداری هەڵبژاردن دەکات
بۆ
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق لە پارێزگای کەرکوک ٢٤٤ کاندیدی بوونیان
هەیە، کە ١٧٧ کاندیدیان لە رەگەزی نێر و ٦٧ کاندیدیان لە رەگەزی مێن، هەروەها بۆ
هەڵبژاردنەکە پێنج حزب و ١٠ هاوپەیمانی بەشدارن.
لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، کە بەژمارە ١٤٢ بە ٣٠
کاندید بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات، سەرجەم کاندیدەکانی کەسانی
پسپۆڕ و شارەزان و لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە
پەسەند کراون و مەرجەکانی کاندیدبونیان تێدایە و پێشینەی تاوانکارییان نییە و
دەستپاکن و بەعسی نەبوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
09:27 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
01:30 PM - 2023-12-07
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
12:13 PM - 2023-12-07
قوباد تاڵەبانی: ژن لە كۆمەڵگەی ئێمەدا لاواز نییەو بەهێزە
09:30 AM - 2023-12-07
سەرۆك بافڵ: پشتگیریی سەربەخۆیی دادگاكان دەكەین
09:32 PM - 2023-12-06
سهرۆك بافڵ: ئهركی ههموومانه وڵات لهئهگهری نهخوازراو بپارێزین
03:40 PM - 2023-12-06
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
کوردستان 09:27 PM - 2023-12-07 -
ئاراس محەمەد ئاغا: دەنگەکانی یەکێتی لە نەینەوا زیاد دەکات
کوردستان 08:21 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
ی ن ک 08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
ی ن ک 01:30 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمی سەرۆكی یەكێتی بۆ بنەماڵەی شەهیدی فەرماندە محەمەد بیكەیسی
پرسەنامە 12:50 PM - 2023-12-07 -
قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی بایز برایم عباس شەرەبۆتی دەكات
پرسەنامە 12:22 PM - 2023-12-07 -
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
کوردستان 12:13 PM - 2023-12-07 -
هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، لیستێكی دەستپێشخەرو گەنجانەیە
کوردستان 12:03 PM - 2023-12-07