کوردێک لە بەریتانیا 30 کەس لە مردن رزگار دەکات
جیهان 12:49 PM - 2023-05-20.jpg)
کوردێک لە بەریتانیا 30 کەس لە مردن رزگار دەکات
کوردێکی دانیشتویی بەریتانیا لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا نزیکەی 30 کەس رزگار دەکات و ئەمەش دەبێتە جێگای سەرنجی راگەیاندنەکانی بەریتانیا و وەکخۆشی دەڵێت: "تەنها هەستی مرۆڤایەتی و بەرپرسیارێتیی هۆکار بووە کە گیانی خۆی بخاتە مەترسییەوە".
سەروەر مەحمود ئەو کوردەی لە بەریتانیا بەدەم روداوەکەوە چووە بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەستی بەرپرسیارێتی و مرۆڤایەتی هۆکار بوو کە گیانی خۆم بخەمە مەترسییەوەو دوای ئاگاداربوون لە رووداوەکە بەتەنیا بەدەم سەرجەم دانیشتوانی شوێنی رووداوەکەوە بچم".
"رۆژی 4 شەممە 17-5-2023 سەعات 9ی شەو لە دوکانێک و چەند شوقەیەکی سەرو دوکانە لە شاری رێکسامی باکوری وێڵزی بەریتانیا روداوێکی ئاگرکەوتنەوە روویدا و بەهۆی ئەوەی درەنگانی شەووبووە، کەس ئاگادار نەبوو، كاتێك هەستم بەبۆن و دوکەڵی ئاگرەکە كرد بەدەم رووداوەکەوە چووم"، سەروەر محەمەد وایوت.
سەروەر كوڕی تێكۆشەر و پێشمەرگەیەكی دێرینی یەكێتییە كە ناوی مەحمود مورادە، باوكی سەروەر هەموو ژیانی خۆی بۆ خەباتی رزگاری گەلەكەی تەرخان كردبوو، خەڵكی ناوچەی كەلارە، بۆ ئەو رووداوەی بەریتانیاش بەرلە تیمەكانی ئاگركوژێنەوە و فریاكەوتن، توانی ژیانی 30 كەس لە مردن رزگار بكات.
سەروەر دەڵێت: "دەستبەجێ خۆم گەیاندە ماڵەکان و بەبانگکردن و لەدەرگادان خەبەرم کردنەوەو نزیکەی 30 کەسم لەو روداوە رزگار کرد، کە ژن و مناڵ و پیر و گەنجیشی تێدا بوو، دواتریش تیمەکانی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی روداوەکە".
سەروەر مەحمود کوردێکی دانیشتوی بەریتانیایە ماوەی 15 ساڵە لە بەریتانیا دەژی و رەگەزنامەی بەریتانی هەیە و خاوەن دوکانە، بەهۆی ئەو کارە مرۆڤانەیەوە کە کردویەتی بووەتە جێی سەرنجی راگەیاندنەکانی بەریتانیا.
كارە فریاگوزارییەكەی سەروەر مەحموود لە راگەیاندنەكانی بەریتانیا بایەخی زۆری پێدرا؛ لەوانە رۆژنامەی زە لیدەری وێڵزی هەواڵی ئەو رووداوە و رزگاركردنی خەڵكەكەی لەلایەن سەروەرەوە بە گرنگیپێدانەوە بڵاوكردۆتەوە كە لە یەكێك لە باڵەخانەكانی شەقامی کینگ لە رێخسامی هەرێمی وێڵزی بەریتانیا کەوتەوە نوسیویەتی:" سەروەر مەحموود ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە و ژمارەیەک ژن و منداڵی لە نێو ئاگر و دووکەڵی باڵەخانەکە رزگارکرد".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جەلال شێخ ناجی: لەبەرامبەر ئارامی و ژیانی خەڵکدا سڵ لەکەس ناکەینەوە
05:15 PM - 2023-06-05 -
ئەندامێكی سەركردایەتی: یەكێتی هێزێكی سیاسیی كاریگەرە
03:19 PM - 2023-06-05 -
یەكێتی و كۆمەڵ: زیانەكانمان ئەنجامی پەرتەوازەیمانە
12:28 PM - 2023-06-05 -
پرسەنامەکان بۆ کۆچی دوایی مستەفا فەرمان
08:21 PM - 2023-06-03
ئەمانەش ببینە
مژدهی فراوانتركردن به دژهتیرۆر دهدرێت
03:51 PM - 2023-06-05
سەرۆك بافڵ دژەتیرۆر خەڵات دەكات
10:37 AM - 2023-06-05
7 كەس بەتۆمەتی بەكارهێنانی سیحرو نوشتەو حەشیشەوە دەستگیر دەكرێن
04:16 PM - 2023-06-04
قوباد تاڵەبانی: بەڵێنەکەمان جێبەجێکرد
01:24 PM - 2023-06-04
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سیاسەتی قۆڵبادان داهاتووی هەرێمی خستووەتە مەترسییەوە
کوردستان 06:22 PM - 2023-06-05 -
جەلال شێخ ناجی: لەبەرامبەر ئارامی و ژیانی خەڵکدا سڵ لەکەس ناکەینەوە
کوردستان 05:15 PM - 2023-06-05 -
مژدهی فراوانتركردن به دژهتیرۆر دهدرێت
کوردستان 03:51 PM - 2023-06-05 -
ئەندامێكی سەركردایەتی: یەكێتی هێزێكی سیاسیی كاریگەرە
کوردستان 03:19 PM - 2023-06-05 -
قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی صابر محەمەد دەکات
پرسەنامە 01:13 PM - 2023-06-05 -
یەكێتی و كۆمەڵ: زیانەكانمان ئەنجامی پەرتەوازەیمانە
کوردستان 12:28 PM - 2023-06-05 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی سابیر محەمەد رواندزی دەردەبڕێت
پرسەنامە 12:05 PM - 2023-06-05 -
هومەر شێخمووس: دامەزراندنی یەکێتی وەڵامی پیلانی دوژمنانی دایەوە
چاوپێکەوتن 11:44 AM - 2023-06-05